Muhammed Bilal Kenasari,Mohammed Baqi Hussein
29 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2017
واشنتۆن - AA
بڕیاره به‌رپرسانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی گوایه رووسیا ساڵی رابردوو له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه هێرشی بۆ سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا ئه‌نجامداوه، زانیاری بده‌ن به كۆمیته‌ی هه‌واڵگریی كۆنگرێس.
بڕیاره ئه‌مڕۆ به‌رپرسانی تویته‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی هه‌واڵگریی كۆنگرێسی ئه‌مریكا کۆبوونهوهیهكی داخراو به رووی میدیاكاندا ئه‌نجامبده‌ن و ده‌نگۆكان تاوتوێ بكه‌ن.
پێشتر ئه‌ندامانی كۆمیته‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووكیش كۆبووبوونه‌وه.
به‌رپرسانی فه‌یسبووك رایانگه‌یاندبوو، پێگه رووسییه‌كان له میانی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكادا، به بڕی 100 هه‌زار دۆلار رێكلامیان له فه‌یسبووك كڕیوه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كۆمپانیای ئه‌لفابێت كه وه‌ك دایكی كۆمپانیاكانی فه‌یسبووك، تویته‌ر و گووگڵ وایه، یه‌كی تشرینی دووه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی هه‌واڵگریی كۆنگرێسدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كراوه به رووی میدیاكاندا ئه‌نجامبدات.