Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed
29 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2017
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و تۆمارە ده‌نگییه كردووه كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت هی سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بێت، به‌ڵام هیچ هۆكارێك نییه باوه‌ڕبكه‌ن كه ئه‌و تۆماره ده‌نگیه راستیی نییه.
گوته‌بێژی پنتاگۆن بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئیریك پاهۆن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا له‌باره‌ی ئه‌و تۆماره ده‌نگییه‌ی كه پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی كوژرانی به‌غدادی له هێرشی ئاسمانی رووسیادا بڵاوبوویه‌وه.
ئیریك پاهۆن گوتی: "لێكۆڵینه‌وه له راستی و ناڕاستی تۆماره‌كه ده‌كه‌ین. هیچ هۆكارێك نییه باوه‌ڕبكه‌ین كه تۆماره‌كه راست نییه. به‌ڵام ناشتوانین پشتڕاستی بكه‌ینه‌وه".
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیای ئه‌مریكیدا بڵاوبووه‌ته‌وه، تۆماره‌كه كه ماوه‌كه‌ی 46 خوله‌كه و له لایه‌ن ماڵپه‌ڕی ئه‌لفورقان-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سەی تیایدا قسه ده‌كات باس له هه‌ندێک پێشهاتی نزیك ده‌كات، ئه‌وه‌یش ده‌ریده‌خات كه تۆماره‌كه كۆن نییه.
له تۆماره‌كه‌دا باس له هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆریای باكوور ده‌كرێت بۆ سه‌ر ئه‌مریكا و ژاپۆن، هه‌روه‌ها باس له كۆبوونه‌وه‌كانی تایبه‌ت به سووریا ده‌كرێت كه به رابه‌رایه‌تی توركیا، ئێران و رووسیا له ئاستانای پایته‌ختی كازاخستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌و كه‌سه‌ی له تۆماره‌كه‌دا قسه‌ده‌كات داوا ده‌كات وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌و بۆردومان و هێرشانه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرێته سه‌ر داعش، هێرشی زیاتر له شاره‌كانی خۆرئاوادا ئه‌نجام بدرێت.
رووسیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه له هێرشێكیاندا له مانگی تهمووز به‌غدادی كوژراوه.
هاوكات رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤی سووریا، پشتبه‌ستن به زانیاری سه‌رچاوه‌كانی داعش، كوژرانی به‌غدادی پشتڕاست كردبووه‌وه.