Zehra Ulucak,Hemın Othman Mohammed
29 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌و تسونامییه‌ی پاش بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ساڵی 2011ی ژاپۆن دروستبوو كه گوڕه‌كه‌ی 9 پله بوو به‌پێوه‌ری رێخته‌ر، 289 جۆر گیانداری ده‌ریایی جیاوازی له زه‌ریای هێمنه‌وه بۆ دووری هه‌زاران كیلۆمه‌تر گواسته‌وه بۆ كه‌ناراوه‌كانی خۆرئاوای ئه‌مریكا.
به پێی هه‌واڵێك كه له رۆژنامه‌ی گاردیان بڵاوكراوه‌ته‌وه، پسپۆڕان باسیان له‌وه كردووه كه به هۆی تسونامییهكهوه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن گیانداری ده‌ریایی به درێژایی حه‌وت هه‌زار و 725 كیلۆمەتر كۆچیانكردووه، ئه‌وه‌یش به درێژترین كۆچی ده‌ریایی داده‌نرێت هه‌تا ئێستا روویدابێت.
پسپۆڕ جۆن جاپمان له زانكۆی ویلایه‌تی ئۆریگۆن كه توێژینه‌وه‌كه ئه‌نجامده‌دات، رایگه‌یاند "ره‌نگه ئه‌و رووداوه له زینده‌وه‌رزانی ده‌ریاییدا یه‌كێك بێت له گه‌وره‌ترین زانستهئهزموونه سروشتیه‌كان كه له مێژوودا روویداوه".
تسونامییه‌كه بووه هۆی ده‌رچوونی پێنج ملیۆن تۆن پاشماوه له ناوچه‌كانی ئیواتی، میاگی و فوكوشیما.
به پێی كاری توێژینه‌وه‌كه له مانگی حوزه‌یرانی 2012ه‌وه تا مانگی شوباتی ئه‌مساڵ كار له‌سه‌ر 600 پارچه پاشماوه كراوه و، هه‌روه‌ها 289 جۆر گیانداری ده‌ریایی كه له بنه‌ڕه‌تدا له ژاپۆنن تا كه‌ناراوه‌كانی واشنتۆن، ئۆریگۆن، كالیفۆرنیا، بریتش كۆڵۆمبیا، ئالاسكا و هاوای گوازراونه‌ته‌وه.
پسپۆڕان باسیان له‌وه كرد كه دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌و گیانداره ده‌ریاییانه‌ی گوازراونه‌ته‌وه بۆ خۆرهه‌ڵاتی زه‌ریاكه پێشتر هیچ له كه‌ناراوه‌كانی خۆرئاوای ئه‌مریكا نه‌بینراون.