Dlshad Saifaalddin Ahmed
21 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2017
سلێمانی ـ AA
یەک لە ڕێکخەرەکانی پڕۆژەکە، سۆزی دڵشاد بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕاگەیاند: "پڕۆژەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە پارکی ھەواری شار راگەیەندرا، دەستپێشخەریەکی کچانە بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستی عیراق پڕۆژەی بەکولتوورکردنی لێخوڕینی پایسکل بەڕێوەدەچێت، ئامانج لێی بە کولتوورکردنی پایسکل سواری و بەکارھێنانی پایسکلە لە ژیانی ڕۆژانەمان، کە پێویستی و وەرزشێکی گرنگە بۆ تەندروستی خۆمان و پاراستنی ژینگەمان".
ئەو گوتیشی :"ڕۆژانە لە کاتژمێر ٤ ی ئێوارە تاوەکو ۱۲ی شەو پایسکل دابین دەکەین بۆ ئەو کەسانەی خوازیاریی پاسکیل لێخورینن لە نێو گوڵ و سەوزایی ھەواری شاردا ( پارکێکی گەورەی شاری سلێمانیە) ، ئەو کەسانەشی نازانن پایسکل لێبخوڕن خۆمان ڕاھێنان پێدەکەین و فێریان دەکەین"