Sangar Hamad Azeez
25 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2016
ماڵپەری تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاشکرای کرد کە لە چەند مانگی داهاتوودا ژمارەی کارەکتەرەکانی بڵاو کراوە، زیاد دەکەن.
ماڵپەری تویتەر لە رێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە ماڵپەرەکەی روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا تیشکی خستە سەر ئەوەی کە بەکارهێنەرانی تویتەر بەدەست کەمی کارەکتەرەکانەوە دەناڵێنن لە ناردنی نامە و بڵاو کراوەدا و رایگەیاند کە لە چەند مانگی داهاتوودا چارەسەری ئەو کێشەیە دەکەن بەشێوەیەک بەکارهێنەر پابەند نەبێت بە ١٤٠ کارەکتەر بەڵکو ئازاد بێت لە ژمارەی کارەکتەرەکان.
هەر لە روونکردنەوەکە رایدەگەیەنێت کە پێشوتر فەرمانی 'retweet ' بە تەواوەتی مافی دووبارە بڵاوکردنەوەی بە بەکارهێنەران نەدەدا بەڵام لەمەو دوا لە رێگەی ئەو فەرمانەوە بەکارهێنەر دەتوانێت دووبارە بابەتێک 'tweet' بکاتەوە.