واشنتۆن
ژمارە حسابی تویتەر لە بۆرسەی (نیویۆرک) کرایەوە و لە یەکەم رۆژدا بۆرسە لە ٤٤.٩٠ دۆلار داخرا. ئەو کەسانەی پارەیان لە تویتەر خەواندبوو ھەر لەیەکەم رۆژدا بەڕێژەی %٧٣ قازانجیانکرد.
ئەو کەسانەی پارەیان خەواندبوو بە پەرۆشەوە چاوەڕێی داخرانی بۆرسەو ئاشکراکردنی رێژەی سوود یان زەرەری پارەکەیان دەکرد. دوای ئەوەی رێژەی قازانجەکە دیاریکرا، ئەو ئەندامانەی دڵخۆشکرد کە پارەکەیان خەواندبوو.
دوای ئەوەی ھەر پشکێک بەبڕی ٢٦ دۆلار خرابوەڕوو، لەگەڵ کرانەوەی بۆرسە نرخەکە گەیشتە ٤٥ دۆلار. بەرزترین نرخیش لە یەکەم رۆژدا ٥٠.٠٩ دۆلار بوو، ھەر بەم نرخەش بۆرسە داخرا. بەمشێوەیە ھەر ئەندامێک بەڕێژەی %٧٣ی پارە خەوێنراوەکەی خۆی قازانجی دەستکەوت. نرخی تۆری کۆمەڵایەتیی تویتەریش بۆ ٢٥ ملیار دۆلار بەرزبوویەوە.
تۆری کۆمەڵایەتیی تویتەر کە زیاتر لە ٢٣٠ ملیۆن بەکارھێنەری ھەیە، ھەنگاوێکی گرنگی ھاوێشت.
پسپۆرانی بواری ئابووری چاوەڕێی داھاتووێکی باشی ئابووری لە تویتەر دەکەن و پێیان وایە تا ساڵی ٢٠١٥ دەستکەوتێکی زۆر باشی دەبێ.
تویتەر بەناوی (TWTR) لە جیھانی ئابووریدا دەستبەکار بووە.