عەممان
کۆبوونەوەی نێوان وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا (جۆن کیری) و سەرۆکی دەستەڵاتدارێتی فەلەستین (مەحمود عەباس) لە ماڵی باڵیۆزی فەلەستین لە عەممان (عەتەڵا خەیری) بەرێوەچوو.
بەشدارێکی کۆبوونەوەش ئاشکرایکرد دوای دە خولەک لە دەستپێکردنی کۆبوونەوە، کیری بە توڕەییەوە کۆبوونەوەی جێھێشتبووە و لە حەوشەی ماڵی بالیۆزی فەلەستین دانیشتووە و دوای چەند پەیوەندیەکی تەلەفۆنی گەڕاوەتەوە ناو کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا لایەنی فەلەستینی لە دژی پرۆژکەی ئیسرائیل وەستانەوە و گرژیان پیشاندا کە ئەو پرۆژەیە باس لە دابەشکردنی قودس لەسەر فەلەستین و ئیسرائیل دەکات.
بەرپرسەکە ھەروەھا ئاشکراشیکرد کە دانوستاندکاری باڵای فەلەستین (سائیب عورەیقات) و بالیۆزی فەلەستین لە ئوردن (عەتاڵا خەیری) ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
ماوەی چەند رۆژێکە و بە مەبەستی زیندوکردنەوەی دانوستانە راستەوخۆکانی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا (جۆن کیری) گەشتێکی بۆ وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکردووە.