نیویۆرک
وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جواد زەریف رایگەیاند: رەنگە لە خۆلی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی گروپی ١+٥ (وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش و ئەڵمانیا) لە جنێڤ بگەینە رێککەوتنێکی ھاوبەش.
محەمەد جەواد شەریف لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی سی ئین ئین ئینتێرناشناڵ گوتی" پێش کۆتایی ھاتنی دانوستانەکان، ھەردوولا بۆ ئامادەکردنی لێدوان و سێ خاڵی ھاوبەش لە سەر یەک مێز کۆ دەبنەوە."
زەریف گوتی" ئەو سێ خاڵە ھاوبەشە بریتین لە ئامانجی ھاوبەش، ویستی ھەرکەس بۆ کۆتایی ھێنان بەو پرسە لە ماوەی کەمتر لە یەک ساڵ و دروستکردنی متمانە لە نێوان لایەنەکاندا."
زەریف جەختی لەوە کردوە کە ئێران بەشێوەیەکی گشتی پرۆگرامی پیتاندنی یورانیوم راناگرێ.