Hemın Othman Mohammed
17 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2016
جێگری سه‌رۆكی گشتیی ئاكپارتی و گوته‌بێژی پارته‌كه عومه‌ر چه‌لیك رایگه‌یاند: "پرۆسه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستووری نوێ كه‌به‌ناوی گه‌له‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت، بۆ جارێكی دیكه له‌لایه‌ن جه‌هه‌په‌وه (پارتی کۆماریی گەلی تورکیا) پهكخرایهوه".
له كاتێكدا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندیی راپه‌ڕاندنی ئاك پارتی له ناوه‌ندی گشتیی پارته‌كه درێژه‌ی هه‌یه، چه‌لیك كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی لەبارەی روونكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی جه‌هه‌په له كۆمسیۆنی سازانی ده‌ستوور، سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی كۆمسیۆنه‌كه، رێكخست.
عومه‌ر چه‌لیك، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه جه‌هه‌په ناخوازێت ده‌ستووری نوێ بۆ توركیا دابڕێژرێت و گوتی: "ده‌یانه‌وێت شكست به گفتوگۆكانی ده‌ستووری نوێ بهێنن، ئه‌مڕۆ شتێك ده‌كه‌نه رۆژه‌ڤ كه پیش‌تر له‌لایه‌ن ئاكپارتییه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو و له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه ره‌ت كراوەتەوە. ئه‌گه‌ر گوتنی راستییه‌كه پێویست بكات، هه‌موو ئه‌م مانۆڕانه واتایه‌كی نامێنێت. جه‌هه‌په بنیاتنانی ده‌ستووری نوێی بۆ توركیا ناوێت. ئێمه ده‌مانه‌وێت یه‌كه‌م ده‌ستوور بۆ توركیای نوێ بنووسینه‌وه، ئه‌وان هێشتا پێداگری له‌سه‌ر ده‌ستووری توركیای كۆن ده‌كه‌ن. به‌ره‌نگاری داوای كۆمه‌ڵگا بۆ گۆڕانگاری ده‌بنه‌وه. بەکورتی كاره‌كه‌یان ئه‌وه‌یه".
گوتیشی: "وه‌ك یه‌كه‌م مادده‌ی رۆژه‌ڤ، ئه‌مڕۆ گفتگۆمان لەسەر تێكدانی گفتوگۆكانی كۆمسیۆنی سازانی ده‌ستوور له‌لایه‌ن جه‌هه‌په‌وه کرد".
جەهەپە رۆژی سێشەممە بەبیانوی هەبوونی ناکۆکی لەسەر هەندێک بابەتی سەرەکی لە نووسینەوەی دەستووری نوێی تورکیا لە کۆمسیۆنەکە کشایەوە و بەم شێوەیەش کۆمسیۆنەکە هەڵوەشایەوە.
چه‌لیك، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه بابه‌ته‌كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندیی راپه‌ڕاندندا خراوەتە بەر باس و ئه‌ندامانی ئاك پارتی له كۆمسیۆنی سازانی ده‌ستوور، لەمبارەوە زانیاری‌یان داوە بە سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی وهەروەها سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو.
چه‌لیك باسی له‌وه كرد كه پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان ناوەبهناوە پێیان ده‌ڵێن "ئێوه هه‌موو جۆره هێزێكتان به‌ده‌سته‌وه‌یه. هه‌ر یاسایهكتان بوێت، ده‌توانن له په‌رله‌مان تێیپه‌ڕێنن. ده‌توانن هه‌موو بڕیارێك ده‌ربكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆچی ده‌تانه‌وێت ده‌ستوور بگۆڕن" ئیمه‌ش پێیان ده‌ڵێین "له‌ڕاستیدا ئه‌وه دانپێدانانی پارته‌کانی ئۆپۆزسیۆن خۆیانه. به‌ڵێ، وه‌ك پارتی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌موو جۆره هێزێكمان هه‌یه. ده‌توانین له په‌رله‌مان ئه‌و یاسایه‌ی ده‌مانه‌وێت، تێبپه‌ڕێنین، به‌ڵام كاتێک باس له گۆڕینی سیستەم ده‌كه‌ین، ئامانجمان ئه‌وه نییه هه‌وڵی ده‌ستخستنی هێزی زۆر زیاتر بدەین، به‌ڵكو بۆئه‌وه‌یه سیستەمێكی ته‌ندروستتر به‌رهه‌م بهێنین. هه‌میشه ئه‌وه‌مان بۆ باس كردوون".