Mohammed Baqi Hussein
01 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2015
یاریدەدەری سەرۆكوەزیرانی توركیا یاڵچن ئاكدۆغان لەخوێندنگەی مەهمەت تونچ لە سندووقی ژمارە 4026 دەنگی دا.
ئاكدۆغان لەگەڵ ئەسڵیهانی هاوسەریدا سەردانی خوێندنگەكەیان كرد و دەنگیان دا.
دوای دەنگدان ئاكدۆغان لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەوانان ئاماژەی بەوەدا كە ئەركی هاووڵاتیبوونی خۆی بەجێهێناوە و گوتی:"ئەمڕۆ نزیكەی 54 ملیۆن دەنگدەر روو لە سندوقەكانی دەنگدان دەكەن".
ئاكدۆغان گوتی: "رێز لە رەنگدانەوەی ئیرادەی گەلەكەمان دەگرین لەسندووقەكانی دەنگداندا. رێز لە هەر ئەنجامێكی هەڵبژاردن دەگرێن. لەهەڵبژاردنی 7ی حوزەیرانیشدا رێزمان لە ئەنجامەكان گرت. ئەمڕۆ ئیرادەی گەل لەسەر سەر و چاومانە. بەڕێوەچوونی شەفافانە و دادپەروەرانەی هەڵبژاردن و ئاشكراكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكان بەخێرایی و خێراتر لە هەندێك وڵاتی ئەورووپا، نیشانەی ئاستی بەرزی دیموكراسی توركیایە".