Dmitri Chirciu,Muhammet Ali Kemal
31 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2019
مۆسكۆ- AA
گوته‌بێژی كرملین، دیمیتری پێسكۆڤ ئاشكرایكرد سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری بابه‌تی ئیدلب جیاوازیی بۆچوون له‌نێوان توركیا و رووسیادا نییه.
دیمیتری پێسكۆڤ سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی، ڤلادیمیر پوتین به سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه، بۆ رۆژنامه‌وانان دوا.
پێسكۆڤ وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری بابه‌تی ئیدلب جیاوازیی بۆچوون له‌نێوان توركیا و رووسیادا نییه، راشیگه‌یاند: "پێویسته له‌و ناوچه‌یه ئاگربه‌ست ده‌سته‌به‌ربكه‌ین. پێویسته هێرش و په‌لاماره‌كان بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه سه‌ربازانی رووسیای لێیه، به حمێمیم و ئیدلبه‌وه، بووه‌ستێنرێت".
هه‌روه‌ها پێسكۆڤ له‌باره‌ی كڕینی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی ئه‌س-٤٠٠ له‌لایه‌ن توركیاوه، رایگه‌یاند: "ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه به دڵنیاییه‌وه له‌كاردایه و له قۆناغی جێبه‌جێكردندایه. توركیا چه‌ند جارێك پابه‌ندیی خۆی به‌م رێككهوتننامهیهوه دووپاتكردووته‌وه".
له په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی دوێنێی نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ڤلادیمیر پوتیندا، جه‌خت له‌سه‌ر هه‌رچی زووه ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ست له ئیدلب و دواتریش چڕكردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی تواناكان له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسیی كرابوویه‌وه.