Tuğrul Çam,Rewa Mahmood Hasan
31 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2019
ئەنقەرە-AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا حامی ئاکسۆی رایگەیاند "هەموو ئەو هەواڵانەی باس لە دواخستنی وەرگرتنی ئێس-٤٠٠ دەکەن لەلایەن تورکیاوە لەسەر خواستی ئەمریکا، دوورن لەراستییەوە".
حامی ئاکسۆی وەڵامی پرسیارێکی دایەوە سەبارەت بەو هەواڵانەی باس لە دواخستنی وەرگرتنی ئێس-٤٠٠ دەکەن لەلایەن تورکیاوە.
ئاکسۆی گوتی "هەموو ئەو هەواڵانەی لە رۆژانی دواییدا باس لە دواخستنی وەرگرتنی ئێس-٤٠٠ دەکەن لەلایەن تورکیاوە لەسەر خواستی ئەمریکا، دوورن لەراستییەوە. قۆناغی وەرگرتنی ئێس-٤٠٠ەکان لە رووسیا وەک ئەوەی پلانی بۆ دارێژراوە بەڕێوەدەچێت".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەربارەی نیگەرانییەکانی ئەمریکا لەسەر سیستەمی ئێس-٤٠٠ کە دەکرێت زیان بە سیستەمەکانی ئێف٣٥ بگەیەنێت، جەختی لەوە کردەوە کە خواستی ئێمە بۆ پێکهێنانی لێژنەیەکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لەو پرسە، تا ئێستاش بەردەوامە.