Hakan Çopur,Rewa Mahmood Hasan
31 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2019
واشنتۆن - AA
ئیدارەی ئەمریکا بەمەبەستی رێگری کردن لە کۆچبەری نایاسایی کە لەئەمریکای لاتینەوە بە خاکی مەکسیکدا دەچنە ئەمریکا، لەسەدا ٥ باجی گومرگی لەسەر مەکسیک زیاد کرد.
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئەو بریارەیەوە لە تویتەر پۆستێکی بڵاو کردەوە.
ترەمپ دەڵێت، "لە ١٠ی حوزەیراندا ئەمریکا بۆ هەموو ئەو کاڵایانەی لە مەکسیکەوە دێن لەسەدا ٥ باجی گومرگی زیاد دەکات، ئەمە بەردەوام دەبێت تا کۆچی نایاسایی لە مەکسیکەوە بۆ وڵاتەکەمان دەوەستێت. ئەم سزای گومرگییە بەردەوام دەبێت تا کێشەی کۆچبەری نایاسایی چارەسەر دەکرێت، ئەوکات لادەبرێت".