Sayed Khodaberdi Sadat,Muhammet Ali Kemal
31 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2019
كابوول - AA
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك كه له كابووڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان كاروانێكی سه‌ربازیی هێزه‌كانی ناتۆی كرده ئامانج، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان، نه‌سڕه‌ت ره‌حیمی، له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له ناوچه‌ی یه‌كا توتی كابوول، په‌لامارێك كه له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه ئه‌نجامدراوه، كاروانێكی سه‌ربازیی ناتۆی كردووه‌ته ئامانج.
نه‌سڕه‌ت ره‌حیمی باسی له‌وه‌كرد كه به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له ئه‌نجامی په‌لاماره‌كه‌دا چوار هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه و سیانی دیكه‌یان برینداربوون.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه هێشتا نازانرێت كوژراو یان بریندار له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا له ریزی سه‌ربازانی ناتۆدا هه‌یه یان نا.
لای خۆشییه‌وه تاڵیبان به‌رپرسیارێتیی هێرشه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرت و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یكرد كه ١٠ سه‌ربازی ناتۆ كوژراون.