لێدوانی چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی هاریكاریی له‌گه‌ڵ ئێران و عێراق
- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاشكرایكرد له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپییه‌كان و ئێرانیشدا تاوتوێی قۆناغی دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی ده‌كه‌ین.
Ankara
ئیسفه‌هان/ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئاشكرایكرد له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپییه‌كان و ئێرانیشدا تاوتوێی قۆناغی دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی ده‌كه‌ین.
له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له شاری ئیسفه‌هان، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو روونكردنه‌وه‌ی دا.
چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه‌كرد كه گرژییه‌كان له ناوچه‌كه رۆژ له‌دوای رۆژ روو له هه‌ڵكشانن و باسی له‌وه‌كرد له كاتی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به كه‌شتییه‌كان له كه‌نداو، خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، بابه‌تی سزاكان و گرژییه‌كانی هه‌ڵكشاوه‌كانی دیكه‌ی كه‌نداو، سه‌ردانی ئێرانیان كردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا باسی له‌وه‌كرد ده‌رفه‌تی تاوتوێكردنی ئه‌و بابه‌تانه‌یان له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌یدا بۆ ره‌خساوه و چاویان به‌وه‌دا خشاندووه‌ته‌وه كه ده‌توانن له‌باره‌ی سزاكانه‌وه چ شتێك ئه‌نجامبده‌ن.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپییه‌كان و ئێران‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ قۆناغی دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی ده‌كه‌ین".
چاوش‌ئۆغڵو وه‌بیریهێنایه‌وه كه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌ركۆماری ئێران له دووشه‌نبه‌ی پایته‌ختی تاجیكستان كۆبوونه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌شیدا له‌گه‌ڵ زه‌ریف به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌و بڕیارانه كردووه كه له لووتكه‌كه‌دا دراون.
- لیژنه‌ی ئابووری هاوبه‌ش كۆده‌بێته‌وه
چاوش‌ئۆغڵو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه له‌م نزیكانه كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئابووری هاوبه‌ش له نێوان ئێران و توركیا ئه‌نجام ده‌درێت، رایگه‌یاند سه‌رۆكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران، مه‌حمود واعیزی و وه‌زیری وزه‌ی ئێران، ره‌زا ئه‌رده‌كانیان سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ ره‌خسا تاوتوێی زۆر بابه‌تی وه‌ك به‌كارهێنانی دراوی نیشتمانی له بازرگانی و قه‌باره‌ی بازرگانی دوولایه‌نه بكه‌ن. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ زه‌ریف واژوویان له‌سه‌ر پلانی راوێژكاری كردووه.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به ئاماژه‌دان به میكانیزمی سێیانی و دووانی هه‌رێمی كه هه‌ردوو وڵات به‌شداری تیادا بكه‌ن، گوتی: "پێویسته له قۆناغی داهاتوودا میكانیزمی هاوشێوه له‌گه‌ڵ عێراقیش دروست بكه‌ین. ئیراده‌یه‌ك هه‌یه له‌مباره‌یه‌وه".