Rewa Mahmood Hasan
02 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2019
واشنتۆن-AA
جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا پاتریک شاناهان لەبارەی ئەو فڕۆکە شەڕکەرانەی کە لە پلانی تورکیادایە وەریانگرێت رایگەیاند، "چاوەڕێ دەکەم ئەوانە رادەست بکرێت. بەرامبەر خواستی پاتریۆت کە پێشکەشی تورکیامان کردووە، نرخاندنی و لەهەمووی گرنگ تر متمانەمان هەیە بە خواستی بەشداری کردنی پیشەسازی کە پێکەوە لەگەڵ سیستەمی پاتریۆت بەرجەستە دەبێت".
شاناهان لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) لەگەڵ وەزیری بەرگری مەنگۆلیا نیامائاگین ئەنخبۆلد کۆبوویەوە.
شاناهان کە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە و لە بەرامبەر پرسیاری ئەوەی کە ئایا 'چی بەسەر ئەو (ئێف-٣٥)انەدا دێت کە تورکیا پلانی وەرگرتنیانی هەیە لە بنکەی ئاسمانی لوک؟' رایگەیاند، "چاوەڕێ دەکەم ئەوانە رادەست بکرێت. بەرامبەر خواستی پاتریۆت کە پێشکەشی تورکیامان کردووە، نرخاندنی و لەهەمووی گرنگ تر متمانەمان هەیە بە خواستی بەشداری کردنی پیشەسازی کە پێکەوە لەگەڵ سیستەمی پاتریۆت بەرجەستە دەبێت".
شاناهان ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا خولوسی ئاکاردا زۆر گفتوگۆیان کردووە و رایگەیاند، "بەراستی لەگەڵ هاوبەشی ستراتیژیماندا لەو بڕوایەدام کە ئەم دۆخە چارەسەر دەکەین".
لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووسێکدا کە ئایا 'چاوەڕێ دەکەن تورکیا ئێس-٤٠٠ وەرنەگرێت و لەبەرامبەردا پاتریۆتەکان وەربگرێت؟ شاناهان گوتی، "چاوەڕێ دەکەم کێشەی ئێستا چارەسەر بکەین لەبارەی وەرگرتنی تیمی بەرگری دروست لە بارەی ئێف-٣٥ و پاتریۆتەکانەوە".