Çiğdem Alyanak,Murat Paksoy,Hanife Sevinç,Sefa Mutlu,Rewa Mahmood Hasan
02 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2019
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆكی لقی ئیستانبوڵی ئاك پارتی، بایرام شەنۆجاك رایگەیاند "كاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، سەرجەم سكاڵاكانمان لە 39 شارۆچکە رادەستكردووە".
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەییدا شەنئۆجاک لە بارەگای سەرەکی ئاکپارتی لە ئیستانبوڵ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست و رایگەیاند "كاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، سەرجەم سكاڵاكانمان لە 39 شارۆچکە رادەستكردووە".
شەنۆجاک ئاماژەی بە بنەمای سکاڵاکانیان کرد و گوتی، "چاککردنەوەی هەڵەکان. بەداخەوە دەمەوێت ئەوە باس بکەم کە لە سەرەتای دەنگدانەوە چەند ساختەکارییەکمان دەستنیشان کرد کە پێچەوانەی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە بووە. ئەو دەنگانەی کە یەکەم جار تۆمار کراون، ئەو وەرەقەیەی واژوو و مۆری پێوەیە دەربارەی دەنگی سندوقەکان لەگەڵ ئەو دەنگانەی دەزگای باڵای هەڵبژاردن بڵاوی کردنەوە جیاوازی زۆریان هەیە و ئەمەمان کردۆتە بابەتی سکاڵاکەمان".