Göksel Yıldırım,Rewa Mahmood Hasan
16 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2019
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی پیشەسازی بەرگریی لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیسماعیل دەمیر لەبارەی گفتوگۆکانی پاتریۆت و S-400ەوە گوتی: "ئێمە دەوڵەتێکی جددین، رێککەوتنەکەمان لەگەڵ رووسیا بەردەوامی هەیە، لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆکانمان بەردەوامی هەیە".
ئیسماعیل دەمیر لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا سەبارەت بە گوتەکانی وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی کڕینی S-400ەوە کە گوتبووی "لەئێستادا هیچ درەنگ خستنێک یان وەستاندنێک لە ئارادا نییە" گوتی: "ئەگەر وەزیری دەرەوە وەهای گوتبێت ئەوا چاوەڕێی هیچ روونکردنەوەیەکی تر مەکەن. ئێمە هەموومان وەک یەک رێک و رەوانین".
سەرۆکی پیشەسازی بەرگری لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لەبارەی کاتی رادەستکردنی S-400 گوتی: "وەک دەزانن پێشتر لەسەر رادەستکردنەکە قسە کراوە. گوتمان" تەمووز، دوای تەمووز تا حوزەیران دۆخێک هەیە تایبەت بە کشانەوە." "ئەمانەش هێشتا بوونیان هەیە.
ئیسماعیل دەمیر ئاماژەی بەوەدا کە پرسەکانی تایبەت بە مەشقپێکردنی کارمەندان لە S-400دا وەک خۆی بەرێوەدەچێت.
سەرۆکی پیشەسازی بەرگری لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیسماعیل دەمیر لەبارەی گفتوگۆکانی تورکیا و بەرپرسانی ئەمریکا لەسەر پاتریۆت گوتی: "کۆبوونەوە دووقۆڵییەکان بەردەوامیان هەیە، راست نییە وردەکاری باس بکرێت".