Ali Cura,Mohammed Baqi Hussein
19 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2018
مۆسكۆ - AA
گوته‌بێژی كرملین، دمیتری پێسكۆڤ رایگه‌یاند، راده‌ستكردنی سیستمی به‌رگریی پاتریۆت به توركیا له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، په‌یوه‌ندیی به په‌سه‌ندكردنی فرۆشتنی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی S-400ی رووسییه‌وه نییه به توركیا و جێبه‌جێكردنی ئه‌و گرێبه‌سته به‌رده‌وامه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌وانان دمیتری پێسكۆڤ به رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند كه راده‌ستكردنی سیستمی به‌رگریی پاتریۆت به توركیا له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، په‌یوه‌ندیی به په‌سه‌ندكردنی فرۆشتنی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی S-400ی رووسییه‌وه نییه به توركیا و گوتی: "له‌ئێستادا ئه‌و گرێبه‌سته جێبه‌جێ ده‌كه‌ین كه له‌گه‌ڵ هاوكاره توركه‌كانمان ئه‌نجاممانداوه. وه‌ك ده‌زانن پڕۆژه و گرێبه‌ستی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی S-400 له قۆناغی جێبه‌جێكردندایه و به‌رده‌وام ده‌بێت".
گوته‌بێژی كرملین، دمیتری پێسكۆڤ راشیگه‌یاندووه، زانیارییه‌كان له‌باره‌ی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی S-400ی رووسی بۆ توركیا ئاشكرا ناكه‌ن و جه‌ختیكرده‌وه كه رووسیا به‌رپرسیارێتیی یاسایی هه‌یه له پاراستنی زانیارییه هه‌ستیاره‌كان له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگیی سه‌ربازی و ته‌كنیكییه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتان.
دمیتری پێسكۆڤ گوتی: "هیچ هۆكارێك نابینین بۆ متمانه نه‌كردن به هاوبه‌شه توركه‌كانمان".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، گرێبه‌ستی فرۆشتنی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی پاتریۆتی به توركیا به بەهای سێ ملیار 500 ملیۆن دۆلار په‌سه‌ندكردووه.