Kasım İleri,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
19 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رێنمایینامەیەکی سەرۆکایەتیی پەیوەست بە دامەزراندنی فەرماندەیی هێزەکانی بۆشایی ئاسمان، واژووکرد.
دۆناڵد ترەمپ لە رێگەی رێنمایینامەیەکی سەرۆکایەتییەوە کە لە دوو لاپەڕە پێکهاتووە، پرۆسەی دامەزراندنی فەرماندەیی هێزەکانی بۆشایی ئاسمان کە ماوەیەکی دوور و درێژە تاوتوێ دەکرێت، بەفەرمی کرد.
رێنمایینامەکە لەژێر ناونیشانی "دامەزراندنی هێزەکانی بۆشایی ئاسمان لە شێوەی فەرماندەیی یەکگرتووی شەڕکەردا" ئاراستەی وەزیری بەرگریی ئەمریکا، جێمس ماتیس کرا.
لە رێنمایینامەکەدا، سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوەکردووەتەوە کە پەیوەست بە دامەزراندنی فەرماندەییەکە، لەگەڵ هەریەک لە وەزیری بەرگریی و سەرۆکی ئەرکانی سوپادا کۆبووەتەوە و داوای لە وەزیری بەرگریی، جێمس ماتیس کردووە ئەو ئەفسەرانە دەستنیشان بکات کە لە فەرماندەیی هێزەکانی بۆشایی ئاسمان، ئەرکیان پێڕادەسپێردرێت.
له رێنمایینامەكهدا، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی ئه‌ركی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی بۆشایی ئاسمان رایگه‌یاندووە "فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی بۆشایی ئاسمان ئه‌ركدار ده‌كه‌م به (1) به‌رپرسیارێتییه‌كانی فەرماندەییهكی یەکگرتووی شەڕکەر، (2) به‌رپرسیارێتیه‌كان له‌باره‌ی بۆشایی ئاسمان كه پێشتر فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ستراتیجی له ئه‌ستۆی گرتبوو، (3) به‌رپرسیارێتییه‌كانی یه‌كه‌كانی مه‌شق و هه‌لی كاری هێزی هاوبه‌ش بۆ هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی بۆشایی ئاسمان".
بابه‌تی دامه‌زراندنی فه‌رمانده‌یی جیا بۆ بۆشایی ئاسمان كه جێگری سه‌رۆك، مایك پێنس پشتیوانی ده‌كرد ماوه‌یه‌كی زۆره له‌و وڵاته ببووه جێی مشت‌ومڕ.
پنتاگۆن له به‌ڵگه‌ی ستراتیجی به‌رگری نیشتمانیدا كه ئه‌مساڵ بڵاویكرده‌وه، بۆشایی ئاسمانی به هۆی قه‌ره‌باڵغی و ئاڵۆزییه‌وه به "مه‌یدانێكی جه‌نگ" ناساندبوو.
راگەیاندنی تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیی خاوەن مەودا کە دەکرێت لە بەرامبەر مانگی دەستکردی "Dong Neg 3" بەکاربهێنرێت لە لایەن چینەوە، هەروەها راگەیاندنی تاقیکردنەوەی "Kosmos 2521" کە بە "مانگی دەستکردی بکوژ" ناسراوە لە لایەن رووسیاوە، لە ئەمریکا بە نیگەرانییەوە پێشوازیی لێکرابوو.
ئاماژە بەوەدەکرێت هەڵمەتەکانی چین و رووسیا لەبارەی بۆشایی ئاسمانەوە، ئەمریکای بۆ دامەزراندنی فەرماندەیی هێزەکانی بۆشایی ئاسمان، هانداوە.