Zehra Ulucak,Rewa Mahmood Hasan
16 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2019
ئەنقەرە - AA
بڕیارە مانگی داهاتوو سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بە مەبەستی تاوتوێکردنی داماڵینی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکوور سەردانی کۆریای باشوور بکات و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە، مون جای ئین-دا کۆبێتەوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی یۆنهاپ ئۆفیسی سەرۆکایەتی کۆریای باشوور راگەیەندراوێکی بڵاو کردۆتەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە وەک بەشێک لە سەردانەکەی ترەمپ بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی جی ٢٠ کە بڕیارە لە کۆتایی حوزەیراندا لە ژاپۆن بەرێوەبچێت، سەرۆکی ئەمریکا سەردانی کۆریای باشوور دەکات.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆریای باشوور، کۆ مین ژونگ لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێت، "هەردوو سەرکردە پرسی داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە نیمچەدوورگەی کۆریا و بەهێزکردنی هاوپەیمانی کۆریای باشوور-ئەمریکا و رێگاکانی بنیاتنانی ئاشتی تاوتوێ دەکەن".
ئەو ئاماژە بەوە دەکات کە سیئۆل و واشنتۆن رێککەوتوون لەسەر راوێژی دیپلۆماتی لە چوارچێوەی سەردانێکدا بۆ نیمچەدوورگەکە.