Hemın Othman Mohammed
16 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2019
ئیستانبوڵ - AA
ئێران، فه‌رمانی ئه‌مریكا بۆ ده‌رچوونی هه‌ندێک له كارمه‌ندانی له عێراق به "پڕوپاگه‌نده‌ی جه‌نگی ده‌روونی" ناو ده‌بات.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی خوێندكارانی ئێرانی (ISNA)، له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن نوێنه‌راتی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه "فه‌رمانی ئه‌مریكا بۆ ده‌رچوونی ئه‌و كارمه‌نده حكوومییانه‌ی كاری به‌په‌له‌یان نییه له عێراق، دوایین په‌رده‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی جه‌نگی ده‌روونی ئه‌مریكایه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئێران له عێراق یان له هیچ شوێنێكی دیكه نه‌بووه‌ته مه‌ترسی بۆ هیچ كه‌سێك و مه‌به‌ستی نییه له هیچ شوێنێكدا هێرش ئه‌نجام بدات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، دوێنێ داوای له ته‌واوی كارمه‌نده پله دووه‌كانی كرد له باڵیۆزخانه‌ی ئەمریکا له به‌غدا عێراق جێبهێڵن.