جيهان

دۆناڵد ترەمپ داوایەك ئاراستەی وڵاتانی ئەورووپا دەكات

- سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ داوای لە وڵاتانی ئەورووپا كرد، ئەو هاووڵاتییانەیان وەرگرنەوە كە چوونەتە نێو رێكخراوی داعش و دەستگیركراوان لەئێستادا لە گرتووخانەكانی سووریادا دەستبەسەركراوان.

Ahmet Yusuf, Zana Natık Kerem  | 14.10.2019 - نوێکردنەوە : 14.10.2019
دۆناڵد ترەمپ داوایەك ئاراستەی وڵاتانی ئەورووپا دەكات

Washington DC


واشنتۆن ــ AA

سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ داوای لە وڵاتانی ئەورووپا كرد، ئەو هاووڵاتییانەیان وەرگرنەوە كە چوونەتە نێو رێكخراوی داعش و دەستگیركراوان لەئێستادا لە گرتووخانەكانی سووریادا، دەستبەسەركراوان.

دۆناڵد ترەمپ لە تویتێكدا نووسیویەتی "لەئێستادا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا خراپتیرین سزادراوانی داعشی دەستبەسەركردووە، پێویستە لەسەر توركیا و كوردەكان (رێكخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەكەكە) رێگەیان پێ نەدەن هەڵبێن".

سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ هەروەها گوتوویەتی "دەبوو وڵاتانی ئەورووپا دوای ئەوەی بۆ چەند جارێك داوایان لێكراوە ئەو سزادراوانەی داعش وەربگرنەوە كە هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتانی ئەورووپان، دەبێت لەئێستا ئەو كارە بكەن، هەرگیز ناتوانن بێن بۆ ئەمریكا و بەهیچ شێوەیەكیش رێگەیان پێنادرێت بێن بۆ ئەمریكا".

ئاماژە بەوە دەكرێت پێشتر بۆ چەند جارێك دۆناڵد ترەمپ داوای لە وڵاتانی ئەورووپا كردوو ئەو هاووڵاتییانەیان وەرگرنەوە كە چوونەتە نێو داعش و دەستگیركراون، بەڵام وڵاتانی ئەورووپا ئەو داوایەیان رەتكردبوویەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın