Nuri Aydın
15 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2019
مه‌درید - AA
پۆلیسی ئیسپانیا ده‌ستوه‌ردانی كرد له‌و خۆپیشاندانانه‌ی بۆ پرۆتێستۆكردنی بڕیاره‌كانی دادگای باڵا رێكخرابوون كه ده‌رهه‌ق به سیاسه‌تمه‌دارانی كه‌ته‌لۆنیا ده‌ریكردبوون.
به‌رپرسانی ئیسپانیا ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه به هۆی ده‌ستوه‌ردانی پۆلیس له‌و خۆپیشاندانانه‌ی پرۆتێستۆی سزاكانی سه‌ر سیاسه‌تمه‌دارانی كه‌ته‌لۆنیایان ده‌كرد له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، ٣٧ كه‌س برینداربوون.
پۆلیس به گولـله‌ی لاستیكی و دار ده‌ستوه‌ردانی كرد بۆ بڵاوه‌پێكردنی ئه‌و خۆپیشادهرانهی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌رشه‌لۆنه گردببوونه‌وه بۆ پرۆتێستۆكردنی بڕیاره‌كانی دادگای باڵا.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه خۆپیشانده‌ران هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر پۆلیس، له‌و رووداوانه‌شدا دوو كه‌س ده‌ستگیركراون.
فریاگوزاری به‌په‌له‌ی كه‌ته‌لۆنیا (SEM)، باسی له‌وه كرد كه ژماره‌یه‌كی زۆر له خۆپیشانده‌ران له‌كاتی ده‌ستوه‌ردانی پۆلیسدا به سووكی برینداربوون و چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه.
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رانی فڕۆكه‌خانه‌ی ئیسپانیا AENA، ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه به هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه ١٠٨ گه‌شتی فڕۆكه له به‌رشه‌لۆنه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا، پێدرۆ سانشێز ئومێدی خواست حوكمه‌كانی دادگای باڵا ببێته خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له نێوان به‌رپرسانی نیشتمانی له مه‌درید و جوداخوازانی به‌رشه‌لۆنه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه بڕیاره‌كان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی ساڵی ٢٠١٧ كارێكی خراپ بوون.
سانشێز داوای كرد خه‌ڵكی واز له لایه‌نگری توندڕه‌وی بهێنن و بچنه قۆناغێكی نوێوه.
له لایەكی دیكه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا، جۆسێپ بۆرێل رایگه‌یاند ''تاكه ده‌ستوورێك له ئه‌ورووپادا نییه كه ده‌سه‌ڵات بدات تاك لایه‌نه سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌ندرێت''.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی ئۆتۆنۆمی كه‌ته‌لۆنیا، گویم تۆرا بڕیاره‌كانی وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك له قه‌ڵه‌مدا و رایگه‌یاند ''حوكمه‌كان ناتوانن پێداگریمان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ راگرن''.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی پێشووی حكوومه‌تی ئۆتۆنۆمی كه‌ته‌لۆنیا، كارلێس پویگدیمۆنت كه له تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٧دا به‌ره‌و به‌لجیكا هه‌ڵات، رایگه‌یاند ''هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كان هه‌لێكی مه‌زنن بۆ كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیارانه و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پێداگریی جوداخوازی كه‌ته‌لۆنیا''.
دادگای باڵا له ئیسپانیا، له كۆی ١٢ سیاسه‌تمه‌داری كه‌ته‌لۆنیا كه به‌تۆمه‌تی رێكخستنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی دادگایی كرد، سزای زیندانی نۆ ساڵ بۆ ١٣ ساڵی به‌سه‌ر نۆ سییاسهتمهداریاندا سه‌پاند.
- له‌و دۆسیه‌دا زیاتر له ٥٠٠ كه‌س شاهیدیان دا
له‌م نێوه‌نده‌دا، له‌و دۆسیه‌ی دادگای باڵا به‌ڕێوه‌ی ده‌برد، زیاتر له ٥٠٠ كه‌س كه سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی ئه‌و وڵاته، ماریانۆ راجۆی-شیان له‌نێودابوو شاهیدیان دا. نزیكه‌ی ٥٠ كه‌ناڵی نیشتمانیش دۆسیه‌كه‌یان گواسته‌وه.
پارێزه‌رانی دۆسیه‌كه باسیان له‌وه كرد كه رێبه‌رانی كه‌ته‌لۆنیا داخوازییه‌كانی خه‌ڵكیان جێبه‌جێ كردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆژی یه‌كشه‌ممه دووباره خۆپیشاندان سازبكرێتهوه له‌سه‌ر ده‌ركردنی سزای زیندانیی بۆ سیاسه‌تمه‌دارانی جوداخوازی كه‌ته‌لۆنیا له ئیسپانیا.
- قۆناغه‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیا
دۆسیه‌ی دادگاییكردنی ١٢ سیاسه‌تمه‌داری كه‌ته‌لۆنیا و رێبه‌ری رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به هۆی رێكخستنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كه چوار مانگی خایاند له ١٢ی حوزه‌یراندا كۆتایی هات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دادگای ده‌ستووری ریفراندۆمه‌كه‌ی به نایاسایی له قه‌ڵه‌مدا، به‌ڵام ئیداره‌ی ئۆتۆنۆمی كه‌ته‌لۆنیا له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٧دا ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامدا، به‌و هۆیه‌شه‌وه ١٢ تۆمه‌تبار دادگایی كران كه نۆیان به ده‌ستبه‌سه‌ری و سیانیان بێ ده‌ستبه‌سه‌ری دادگایی كران.
به‌تۆمه‌تی ''رووخاندنی به‌شێك یان ته‌واوی شیرازه‌ی ده‌ستووری به رێگه‌ی توندوتیژی''، ''رێگریكردن له جێبه‌جێكردنی یاسا''، ''گوێڕایه‌ڵی نه‌كردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت'' و ''خراپ به‌كارهێنانی موڵكی گشتیی'' داوای حه‌وت ساڵ بۆ ٢٥ ساڵ سزای زیندانی ده‌كرا بۆ تۆمه‌تبارانی دۆسیه‌كه.