Mehmet Şah Yılmaz
31 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2019
دیاربه‌كر- AA
سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵ، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو له دیاربه‌كر له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانی دیاربه‌كر، عه‌دنان سهلچوك مزراكڵی و سه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانی ماردین، ئه‌حمه‌د تورك كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه و به‌هۆی په‌یوه‌ندییان به رێكخراوی تیرۆریستیی و ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه، له كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه، كۆبوویه‌وه و رایگه‌یاند: "تاكه هۆكاری بوونمان لێره، پێدانی هێزه به ئێوه به‌ڵام له‌ودیو ئه‌وه‌شه‌وه، ئێمه جیاوازیی ناكه‌ین و خۆمان له هه‌مان شوێنی ئێوه‌دا ده‌بینین".
ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو كه به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له ئاهه‌نگێكدا له باتمان، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی، دیله‌ك ئیمامئۆغڵو گه‌یشته دیاربه‌كر، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له باره‌گای لقی جه‌هه‌په له دیاربه‌كر به‌ڕێوه‌چوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد سه‌رۆك شاره‌وانییه هه‌ڵبژێردراوه‌كان له نێو یاساكاندا جێگره‌وه‌یان نییه و دوورخسته‌وه‌یان له كاره‌كانیان به هۆكارگه‌لێك كه دووره له‌وه‌ی ویژدانی رای گشتیی قایل بكات، دانانی قه‌ییووم له جێگه‌یان بێ ئاگایی و لادانه.
ئیمامئۆغڵو رایگه‌یاند: "له‌و شوێنه‌ی كه كه‌سێك كه له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه هاتووه به هه‌ڵبژاردن نه‌ڕوات، نه دیموكراسیی ده‌مێنێت نه یاسا سه‌روه‌ریی. ئه‌و ئیراده‌یه‌ی هاووڵاتیی كه له سندوقه‌كان دێته ده‌ره‌وه، ئیراده‌یه‌ك نییه كه كۆمه‌ڵێك خاوه‌ن پۆست به خواستی خۆیان به ره‌وا یان ناڕه‌وای ببینن". جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه درووستكردنی به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م به ئازادیی به‌كارهێنانی مافی هاووڵاتیی بۆ هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژێردران، جگه له به‌هێزكردنی ئه‌و چینانه‌ی له هه‌وڵه‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی دیموكراسیدان، هیچ سوودێكی دیكه‌ی نییه.
- له‌گه‌ڵ مزراكڵی و تورك كۆبوویه‌وه
ئیمامئۆغڵو دواتر له گۆڕستانی یه‌نیكۆی سه‌ردانی مه‌زاری سه‌رۆكی پێشووی ژووری پارێزه‌رانی دیاربه‌كر، تاهیر ئه‌لچی كرد، و له شاره‌وانی ناوچه‌ی كایاپنار له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانی دیاربه‌كر، عه‌دنان سهلچوك مزراكڵی و سه‌رۆكی گه‌وره شاره‌وانی ماردین، ئه‌حمه‌د تورك كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه و به‌هۆی په‌یوه‌ندییان به رێكخراوی تیرۆریستیی و ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه، رۆژی ١٩ی ئاب له كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه، كۆبوویه‌وه.
له گوته‌یه‌كدا كه له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشكه‌شیكرد، سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵ رایگه‌یاند: "تاكه هۆكاری بوونمان لێره، پێدانی هێزه به ئێوه به‌ڵام له‌ودیو ئه‌وه‌شه‌وه، ئێمه جیاوازیی ناكه‌ین و خۆمان له هه‌مان شوێنی ئێوه‌دا ده‌بینین. به من ده‌ڵێن سبه‌ینێ 'بۆ شاره‌وانییه‌كه‌ی ئێوه‌ش'، من وه‌ك خۆم هیچ هه‌ست به نیگه‌رانیی ناكه‌م، پێموایه ئێوه‌ش یه‌ك زه‌ڕڕه نیگهرانییتان نییه. ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی هه‌تانه، له‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌یه كه به دیموكراسیی له وڵات گه‌یه‌نراوه و تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و زیانه به دیموكراسیی وڵات بگات، ئێمه ناتوانین كێشه‌كانی دیكه‌مان چاره‌سه‌ر بكه‌ین''.
ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان خوازیارن دیموكراسیی به‌هێزبێت و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاته لۆكاڵییه‌كانی وڵات له‌پێناو به‌باشی به‌جێگه‌یاندنی كاره‌كانیاندا ركابه‌ریی و به‌ره‌نگاریی بكه‌ن و رایگه‌یاند:
"دوای ئه‌وه باوه‌ڕبكه‌ن سه‌رجه‌م كێشه‌كانی ئه‌م جوگرافیایه، تێده‌په‌ڕێنین. له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا تێ‌یان ده‌په‌ڕێنین. من باوه‌ڕم به‌مه هه‌یه. له دڵه‌وه باوه‌ڕم پێیه‌تی. له‌و رووه‌وه من سڵاوی ١٦ ملیۆن كه‌سم له ئیستانبوڵ بۆ ئێوه هێناوه. له ئیستانبوڵی جوان كه له هه‌موو شوێنێكی ئه‌م وڵاته‌وه، له هه‌ر بیروباوه‌ڕێك، له هه‌ر ره‌گه‌زێك مرۆڤه‌كان تێیدا یه‌كیان گرتووه، سڵاوم بۆ هێناون. ئومێده‌وارم كه ئه‌م رۆژه پڕ ئاریشانه تێپه‌ڕێنین. هیوادارم كه كۆتایی به‌م نادادییه بهێنن. هه‌رچی زووه له‌م هه‌ڵه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه. چونكه ئه‌م پرۆسه‌یه نه بۆ خۆیان، نه بۆ ده‌سه‌ڵاتیان و نه بۆ وڵات یه‌ك زه‌ڕڕه سوودی نییه. بۆ گه‌له‌كه‌شمان. له‌و رووه‌وه ئومێده‌وارم هه‌رچی زووه له‌م هه‌ڵه‌یه پاشگه‌زببنه‌وه. واته ئه‌و نادادییه‌ی به‌رامبه‌ر به ئێوه كراوه، به‌رامبه‌ر به دیموكراسیی وڵات ئه‌نجامدراوه. ده‌مه‌وێت ئه‌مه به‌وشێوه‌یه جه‌خت لێبكه‌مه‌وه. زۆر سوپاس بۆ میواندارییتان".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاری ئیستانبوڵی جه‌هه‌په، سه‌زگین تانریكوڵو، و په‌رله‌مانتاری دیاربه‌كری هه‌ده‌په، گارۆ پایڵان ئامده‌بوون. سه‌رۆكی شاره‌وانی كایاپنار كه سه‌ربه هه‌ده‌په‌یه، كه‌زیبان یڵماز تابلۆیه‌كی مناره‌ی چوار ستوونی وه‌ك دیاریی به‌خشییه ئیمامئۆغڵو، و له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و تابلۆیه‌كی ئه‌تاتورك كه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه‌كدا گفتوگۆ ده‌كات وه‌ك دیاریی دایه یڵماز و تابلۆیه‌كی سیرامیكی تاوه‌ری كچ-ی له ئیستانبوڵ پێشكه‌شی مزراكڵی كرد.