Andaç Hongur,Elif Küçük,
31 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2019
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، "لەبارەی ئەو ناوچە ئارامەی کە بە درێژای سنوورەکانمان لە رۆژھەڵاتی فوڕات دروست دەکرێت، کات و ئارامی زۆرمان نییە".
ئەردۆغان لە میانی بەشدارییکردنی لە رێوڕەسمی پێدانی بڕوانامە و وەرگرتن و رادەستکردن لە قوتابخانەکانی جەنگی سەر بە زانکۆی بەرگری میللی، گوتارێکی پێشکەش کرد و پیرۆزبایی لە ٣٢٥ قوتابی سەرکەوتوو کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی پرسی دەرچوونی تورکیا لە ناتۆ گوتی: "نیازمان نییە دەستبەرداری ئەندامێتی ناتۆ بین و واز لە ھاوپەیمانەکانمان بھێنین".
ئەردۆغان راشیگەیاند: "بەردەوامی چالاکییەکانی رێکخراوێکی تیرۆریستی جوداخواز کە ئێمە شکستمان پێیھێناوە، لە پەنای وڵاتێکی ھاوپەیمانی ئێمە، ئەمڕۆ بووەتە کێشەیەکی جیا لە بەردەممان".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ستەمی رێکخراوی تیرۆریستی لە رۆژھەڵاتی فوڕات لە خەڵکی ناوچەکە، ئیتر بە شاراوەیی نەماوەتەوە".
ھەر لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا، ئەردۆغان گوتی: "لەبارەی ئەو ناوچە ئارامەی کە بە درێژای سنوورەکانمان لە رۆژھەڵاتی فوڕات دروست دەکرێت، کات و ئارامی زۆرمان نییە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمبارەیەوە گوتییشی: "ئەگەر لە ماوەی چەند ھەفتەیەکدا سەربازانمان ناوچەکە کۆنترۆڵ نەکەن، پلانی جموجۆڵی خۆمان جێبەجێ دەکەین".
ئەردۆغان باسی لە فرۆشتنی پاتریۆت کرد و گوتی: "ئەگەر پرسی فرۆشتنی پاتریۆت وەک گوشار لەسەر ئێمە بەکار بھێنرێت و ھەوڵبدرێت بەم ھۆیەوە پێدوایستییە ئەمنییەکانمان لاوازی تێبکەوێت، ئەوا بژاردەی خۆمان بەلایەنی سیستەمەکەی دیکە بەکاردەھێنین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئیتر ھیچ کەسێک بە بیانووی داعش کەس ھەڵناخەڵەتێنێت کە بە ئاشکرای دەرکەوتووە لە لایەن چەند دەستێکی رەش وەک پڕۆژەیەک ھێنراوەتە گۆڕەپانەکە، کێشەی ناوچەکە داعش نییە، بەڵکو شەڕی دابەشکردنی بەرژەوەندییە لە لایەن چەند ھێزێک".
لەبارەی فڕۆکەی جۆری (F-35) سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "فڕۆکەکان رادەستی ئێمە ناکرێت. ناتوانین دەستە وەستان بوەستین و چاوەڕێی ئەو شتانە بکەین کە بەسەرماندا دێن".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە رۆژھەڵاتی فوڕات کرد و گوتیشی: "ئەگەر لە ماوەی دوو سێ ھەفتەی داھاتوودا لە رۆژھەڵاتی فوڕات بە شێوەیەکی کرداریی لەگەڵ سەربازەکانمان دەست نەکەین بە دروستکردنی ناوچەکە لە چوارچێوەی ئەو مەرجانەی دیاریمان کردوون، ئەوا با بەرامبەرەکانمان بۆخۆیان بیر لە دواتر بکەنەوە".