Ali Bayaslan
27 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2019
ئیستانبوڵ - AA
پارێزگای ئیستانبوڵ رایگەیاند لە نۆ شارۆچکەدا کە پێشنیاری لێکۆڵینەوەی تەکنیکی ورد کراوە، ئەمڕۆ دەوام لە ١٤ قوتابخانەدا کراوەتە پشوو.
ھەروەھا پارێزگای ئیستانبوڵ رایگەیاند: ''لە کۆی ٣٤ ھاووڵاتیمان کە پاش بوومەلەرزەکە رەوانەی نەخۆشخانەکانمان کراون،٢٠یان بەپێوە چارەسەریان وەرگرتووە و ١٤ھاووڵاتیشمان چارەسەرکردنیان درێژەی ھەیە'. و لە کۆی حەوت ھەزار و ٤٦ قوتابخانە جگە لە ١٤ قوتابخانە ھیچ ھۆکارێکیان نەدۆزیووەتەوە کە خوێندن لە قوتابخانەکان بکرێتە پشوو.