داواکاری گشتیی کۆماری ئیستانبوڵ ئەرجان کایهان کە لە چێشتخانەیەکی شارەکە درایە بەرچەقۆ گیانی لەدەستدا
پارێزگاری ئیستانبوڵ: "ئەنجامدەری هێرشەکە ناوی مستەفا جان گول-ە و، لە شوێنی ڕووداوەکە دەستگیرکراوە، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیەکی هەمەلایەنە دەستیپێکردووە".

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
پارێزگاری ئیستانبوڵ بڵاویکردەوە، ئەو کەسەی لە چێشتخانەیەکدا لە ناوچەی چەکمەکۆی بە چەقۆ هێرشی کردە سەر داواکاری گشتیی کۆماری لە دادگای چاغڵایان، ئەرجان کایهان و کوشتی، لە شوێنی ڕووداوەکە دەستگیرکرا و دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیەکی هەمەلایەنە لەسەر ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە ھەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی پارێزگادا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کایهان بەھۆی ھێرشێکەوە کە لە چێشتخانەیەکی ناوچەی چەکمەکۆی بە چەقۆ کراوەتە سەری، گیانی لەدەستداوە.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئەنجامدەری هێرشەکە ناوی مستەفا جان گول-ە و، لە شوێنی ڕووداوەکە دەستگیرکراوە، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیەکی هەمەلایەنە دەستیپێکردووە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن