پاسەوانانی نیشتمانی شین (ماڤی وەتەن) سڵاو لە ئیستانبوڵ دەکەن
- لە چوارچێوەی تێکنۆفێست ماڤی وەتەن دا، لە گەرووی ئیستانبوڵ بە بەشداری پلاتفۆڕمە هەڵبژێردراوەکانی هێزی دەریایی تورکیا نمایشێکی شکۆمەندانە بەڕێوەدەچێت.

Ankara
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی تێکنۆفێست ماڤی وەتەن (TEKNOFEST Mavi Vatan)دا، لە گەرووی ئیستانبوڵ بە بەشداری پلاتفۆڕمە هەڵبژێردراوەکانی هێزی دەریایی تورکیا نمایشێکی شکۆمەندانە بەڕێوەدەچێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی تێکنۆفێست، ئەم چالاکییە کە بە چاودێری سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا و میوانداری وەزارەتی بەرگریی بەڕێوەدەچێت، هەستی تەکنەلۆجیای نیشتمانیی لە گەرووی ئیستانبوڵەوە بۆ هەموو تورکیا دەگوازێتەوە.
ئەو کەسانەی لەسەر بانگەوازی "ئاڵای تورکیا هەڵبگرە و وەرە" خوازیاری بەشدارین لە جۆشوخرۆشی نمایشی تێکنۆفێست ماڤی وەتەندا، لە کەناراوەکانی گەرووەکە کۆدەبنەوە و، بینەران شاهیدی ساتە ناوازەکان دەبن کە ئاسمان و دەریا بە ڕەنگی سوور و سپی دەڕازێندرێتەوە.
هێزی دەریایی لە نێویاندا ژێردەریاییەکانی TCG Anadolu, TCG Savarona و TCG Hızırreis لە کاتژمێر ١٥:٣٠-١٨:٣٠ لە گەرووەکە دەردەکەون و تێدەپەڕن.
تێپەڕبوونەکە لە پردی یاڤوز سوڵتان سەلیمەوە دەستپێدەکات و، دوای تێپەڕبوون بە سارییەر، تارابیا، ئەمیرگان، کانڵجا، ڕومەلی هیساری، کاندیلی، بەبەک و ئۆرتاکۆی، لە پردی شەهیدانی ١٥ی تەمووزەوە دەگەنە دۆڵمەباهچە. لێرە سڵاو لە سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەکرێت، پاشان نمایشەکە لە کەناراوەکانی مۆدا، جاددەبۆستان و ماڵتەپە کۆتایی دێت.
لە کاتی ئەم گەشتە تایبەتەدا TCG Anadolu و TCG Savarona میوانداری گەنجانی بەشداربوو لە پێشبڕکێکانی تێکنۆسفێست، منداڵانی شەهیدان و منداڵانی خانەکانی چاودێری کۆمەڵایەتیی دەکەن و ڕۆژێکی ناوازەیان بۆ دەڕەخسێنن.
دوای نماییشە بینراوەکەی گەرووەکە، هەستی تێکنۆفێست ماڤی وەتەن لە ٣٠-٣١ی ئاب لە فەرماندەیی کارگەی کەشتیوانی ئیستانبوڵ بەردەوام دەبێت.
لە چالاکییەکەدا کە ڕەنگدانەوەی هەنگاوی تەکنەلۆجیای نیشتمانییە لە دەریاکاندا، گەنجان لە پێشبڕکێکانی سیستمی ژێرئاوی بێ سەرنشین، مووشەکی ژێرئاو و ئۆتۆمبێلی دەریایی بێ سەرنشین بەهرەکانیان نمایش دەکەن.
هەروەها لە ناوچەی چالاکییەکەدا پێشانگای مۆدێلی کەشتیی هێزی دەریایی، ناوچەکانی ئەزموونی ڕاستی دەستکرد، نماییشەکانی فەرماندەیی SAT و SAS، پێشبڕکێی بەلەمەوانی و چەندین چالاکیی دیکە وەک وۆرکشۆپی دیزاینی کەشتی بەڕێوەدەچن.
هەروەها ئەو بەهرەمەندە گەنجانەی لە پێشبڕکێکانی وێنەکێشان و گوتاری ماڤی وەتەن پلەیان بەدەستهێناوە، سەردانی پلاتفۆڕمەکانی وەک TCG Anadolu, TCG Savarona, TCG Sakarya و TCG Hızırreis دەکەن و لە نزیکەوە شاهیدی مێژووی دەریایی تورکیا دەبن.