Hanife Sevinç
13 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌وه‌ی كه جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانیی كوچوكچهكمهجه و به‌ڕێوه‌به‌ری پارك و باخچه‌كان به‌رپرسیار بوون له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پاركی ئه‌تاتورك له گه‌ڕه‌كی ئیستاسیۆن له‌لایه‌ن شاره‌وانیی كوچوكچهكمهجهوه، پارێزگای ئیستانبوڵ بڕیاری له‌كارلادانی جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانیی كوچوكچهكمهجه و به‌ڕێوه‌به‌ری پارك و باخچه‌كانی دا.
پارێزگای ئیستانبوڵ له راگه‌یه‌نراوێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكیان پێ گه‌یشتووه له‌وه‌ی دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پاركه‌كه له چه‌ند شوێنێك "هێما و ره‌نگه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه" به‌كارهێنراون.
پارێزگای ئیستانبوڵ به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوای ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و ره‌نگ و هێمایانه له‌لایه‌ن قایمقامیه‌ته‌وه لابراون و نووسیوویه‌تی: "له ئه‌نجامی به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و نووسراوانه‌ی له‌مباره‌یه‌وه له قایمقایمه‌تی كوچوكچهكمهجهوه بۆمان ره‌وانه كراون و دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌وه‌ی كه جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانیی كوچوكچهكمهجه (س. گ.) و به‌ڕێوه‌به‌ری پارك و باخچه‌كان (ش. م.) به‌رپرسیار بوون له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پاركی ئه‌تاتورك له گه‌ڕه‌كی ئیستاسیۆن له‌لایه‌ن شاره‌وانیی كوچوكچهكمهجهوه، به پشتبه‌ستن به ماده‌ی ٦٥٧ له یاسای فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و ماده‌كانی دیكه بڕیار درا به دوورخستنه‌وه‌یان له كاره‌كانیان".