Emin İleri,Hemın Othman Mohammed
01 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2019
ئیستانبوڵ - AA
پارێزگای ئیستانبوڵ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له رۆژانی ١٢-٣١ی ته‌مووزدا، ١٢ هه‌زار و ٤٧٤ كۆچبه‌ری نایاسایی بیانیان ره‌وانه‌ی ناوه‌نده‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران كردووه و دوو هه‌زار و ٦٣٠ سووری كه ناویان تۆمار نه‌كراوه ره‌وانه‌ی ناوه‌نده‌كانی مانه‌وه‌ی كاتیی كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا پارێزگای ئیستانبوڵ زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و كار و چالاكیانه‌ی خسته‌ڕوو كه له رۆژانی ١٢-٣١ی تهمووز له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وی كۆچی نایاسایی، خزمه‌ته‌كانی رێبه‌ری سه‌باره‌ت به رێگرتن له رێكاری نایاسایی، ئه‌و سووریانه‌ی له پارێزگاكانی دیكه ناویان تۆماره، له‌گه‌ڵ چاودێری تابلۆی شوێنكاره‌كان ئه‌نجام دراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه ''١٢ هه‌زار و ٤٧٤ كۆچبه‌ری بیانیی كه به‌ڕێگه‌ی نایاسایی هاتوون ره‌وانه‌ی ئه‌و پارێزگایانه كراون كه وه‌زاره‌ته‌كه‌مان دیاری كردووه و ناوه‌نده‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆچبه‌ریان لێیه. له‌هه‌مان كاتدا دوو هه‌زار و ٦٣٠ سووری كه ناویان له هیچ پارێزگایه‌كدا تۆمار نه‌كراوه ره‌وانه‌ی ئه‌و پارێزگایانه كراون كه وه‌زاره‌ته‌كه‌مان دیاری كردووه ناوه‌نده‌كانی مانه‌وه‌ی كاتیی لێیه''.