Selçuk Acar,Mohammed Baqi Hussein
18 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2017
نیویۆرك - AA
له مانگی ته‌مووزدا بەراورد بە مانگی پێشووتر، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌مریكا به‌ڕێگای نایاسایی كۆچ ده‌كه‌ن بۆ كه‌نه‌دا و داوای مافی په‌نابه‌رێتیی ده‌كه‌ن، چوار هێنده زیادیكردووه.
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و هاووڵاتیبوونی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند، له مانگی ته‌مووزدا سێ هه‌زار و 135 كه‌س له ئه‌مریكاوه به‌ڕێگای نایاسایی خۆیان گه‌یاندووه‌ته كه‌نه‌دا و داوای مافی په‌نابه‌رێتییان كردووه.
به‌پێی راگهیهنراوهكه، له مانگی ئایاردا 742 كه‌س و له‌مانگی حوزه‌یراندا 884 كه‌س له ئه‌مریكاوه بە هەمان مه‌به‌ست روویان له كه‌نه‌دا كردووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و هاووڵاتیبوونی كه‌نه‌دا، لویس دوماس له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌و کەسه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رێتی له كه‌نه‌دا ده‌كات، مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی پێ‌نادرێت و به گرنگییه‌وه جه‌خت له‌مه ده‌كه‌نه‌وه.
له ١ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه تاکو ١ی تهمووز، حه‌وت هه‌زار و 500 كه‌س به‌ڕێگه‌ی نایاسایی خۆیان گه‌یاندووه‌ته كه‌نه‌دا و داوای مافی په‌نابه‌رێتییان كردووه. شه‌ش هه‌زار و 580 له‌و كه‌سانه ته‌نها له‌ڕێگه‌ی كوبێكهوه گه‌یشتوونه‌ته كه‌نه‌دا. ئه‌مه له‌كاتێكدایه ساڵی رابردوو له كوبێكهوه پێنج هه‌زار و 505 كه‌س گه‌یشتبوونه كه‌نه‌دا.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی پۆلیسی كوبێك، ته‌نها له‌ماوه‌ی 15 رۆژی سه‌ره‌تای مانگی ئابدا سێ هه‌زا و 800 كه‌س كه به‌ڕێگای نایاسایی هه‌وڵیانداوه له ئه‌مریكاوه له‌ڕێگای كوبێكهوه بگه‌نه كه‌نه‌دا، ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌مریكاوه ده‌یانه‌وێت بگه‌نه كه‌نه‌دا، هاووڵاتییانی وڵاتی هائیتین و مەترسی ئەوەیان هەیە كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری دیپۆرت کردنیان بۆ دەربکات.