Aynur Ekiz,Rewa Mahmood Hasan
01 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2019
ئەنقەرە - AA
کۆبوونەوەی شورای باڵای سەربازیی تورکیا (YAŞ) لە کۆشکی کۆماری دەستیپێکرد.
کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و بەشداری ئەندامانی شوراکە بەڕێوەدەچێت و دوای سەردانیکردنی مەزاری یادەوەریی لە کۆشکی کۆماری دەستیپێکرد.
کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی کامێراکانەوە بەڕێوەدەچێت و هەریەک لە جێگری سەرکۆمار فوئاد ئۆکتای، وەزیری بەرگریی خولوسی ئاکار، وەزیری داد عەبدولحەمید گول، وەزیری ناوخۆ سولەیمان سۆیڵو، وەزیری دەرەوە مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دارایی و گەنجینە بەرات ئالبایراک، وەزیری پەروەردە زیا سەلچوک، سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا جەنەڕاڵ یاشار گولەر، فەرماندەی هێزی دەریایی ئەدمیڕاڵی دەریایی ئومید دوندار، فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەمیڕاڵ عەدنان ئۆزبال و فەرماندەی هێزی ئاسمانی جەنەڕاڵ حەسەن کوچوکیاڤوز بەشدارن.