Volkan Kaşik,Rewa Mahmood Hasan
01 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2019
مالاتیا - AA
تورکیا کە بە شێوەیەکی کاریگەر بەرەنگاریی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەردەوامیی پێ دەدات لە رێی ئۆپەراسیۆنەکانەوە لە ناوخۆی وڵاتدا لە مانگی رابردوودا گورزێکی گەورەی لە رێکخراوە تیرۆریستیەکە وەشاندووە و لە رێگەی کارە سەرکەوتووەکانی هێزە ئەمنییەکانەوە توانراوە رێگری بکرێت لە پلانی رێکخراوی تیرۆریستی.
لەگەڵ بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکاندا لە مانگی رابردوودا ئۆپەراسیۆنی هاوکات لە بەرەبەیاندا لە شارەکانی ئیستانبوڵ، قایسەری، ئادانا، سامسون، مالاتیا، باتمان، کلیس و تەکیرداغ ئەنجامدراون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، یەکەکانی پاراستنی سنوور، پۆلیس و جەندرمە لە مانگی تەمووزدا لە رێگەی ئۆپەراسیۆنەکانەوە، ١٢٢ گومانلێکراویان دەستگیرکردووە.
دوای رێکارەکانی هێزە ئەمنییەکان، گومانلێکراوان رەوانەی دادگا کراون و بەو هۆیەوە ٤٢ لە دەستگیرکراوان دەستبەسەرکراون. گومانلێکراوە بیانیەکان رەوانەی دەرەوەی وڵات کراونەتەوە و هەندێکیان رێکارەکانیان لە دادگا بەردەوامیی هەیە.