Aynur Ekiz,Hemın Othman Mohammed
01 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
كۆبوونه‌وه‌ی شورای باڵای سه‌ربازی توركیا كه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ڕێوه‌چوو، كۆتایی هات.
کۆبوونەوەکە كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و دوور لە چاوی کامێراکان بەڕێوەچوو، نزیكه‌ی كاتژمێر و نیوێكی خایاند.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەریەک لە جێگری سەرکۆمار فوئاد ئۆکتای، وەزیری بەرگریی خولوسی ئاکار، وەزیری داد عەبدولحەمید گول، وەزیری ناوخۆ سولەیمان سۆیڵو، وەزیری دەرەوە مەولود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دارایی و گەنجینە بەرات ئالبایراک، وەزیری پەروەردە زیا سەلچوک، سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا جەنەڕاڵ یاشار گولەر، فەرماندەی هێزی دەریایی ئەدمیڕاڵی دەریایی ئومید دوندار، فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەمیڕاڵ عەدنان ئۆزبال و فەرماندەی هێزی ئاسمانی جەنەڕاڵ حەسەن کوچوکیاڤوز بەشداریان كرد.