Aliia Raimbekova,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
01 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2019
نور سوڵتان - AA
سیانزه‌هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی گهرهنتیكاران له‌باره‌ی سووریا، به كۆبوونه‌وه دووقۆڵییه ته‌كنیكییه‌كانی نێوان رووسیا و ئێران له نور سوڵتان پایته‌ختی كازاخستان ده‌ستیپێكرد.
نوێنه‌رانی رووسیا و ئێران له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه ته‌كنیكییه‌كاندا ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر ٠٧:٣٠ له هۆتێلێكی شاره‌كه كۆبوونه‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت شاندی توركیا له نزیكی كاتژمێر ١١:٠٠ كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدات.
بابه‌تی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه ته‌كنیكییه‌كان بارودۆخی ئێستای سووریا ده‌بێت، به‌تایبه‌تی ئیدلب و باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته.
شاندی رووسی له لایه‌ن نوێنه‌ری تایبه‌تی ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی رووسیا بۆ كاروباری سووریا، ئه‌لێكسانده‌ر لاڤرینتیێڤ و شاندی ئێران له لایه‌ن جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، عه‌لی ئهزخهر حاجی-ه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت. هه‌روه‌ها شاندی توركیا له لایه‌ن جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، سه‌دات ئۆنهڵ-ه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌ك كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كازاخستانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا، گەیر پیدرسن به هۆی باری ته‌ندروستییه‌وه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناكات و جێگره‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تی شاندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات.
سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌كی به به‌شداریی شاندی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و شاندی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازیی سووریا ده‌ستپێده‌كات. بڕیاره نوێنه‌رانی كۆمسیاری باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی له ئوردن، وه‌ك چاو‌دێر به‌شداربن له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها بڕیاره لوبنان و عێراق كه له 12هه‌مین كۆبوونه‌وه‌دا له 25 و 26ی نیساندا پێگه‌ی چاودێریان پێدرا، بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداربن له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ئاستانا.
بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بابه‌ته‌كانی دۆخی ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب، رێوشوێنه‌كان بۆ زیادكردنی متمانه له نێوان لایه‌نه‌كاندا، گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران، دۆخی مرۆیی و بوژانه‌وه له‌دوای جه‌نگ تاوتوێ بكرێت.
كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانا له مانگی كانوونی دووه‌می 2017ه‌وه له لایه‌ن توركیا، رووسیا و ئێرانه‌وه ده‌ستپێكرا.