Safvan Allahverdi,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
01 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2019
واشنتۆن - AA
سیناتۆرانی ئه‌مریكا، كریستۆفه‌ر كونس و لیندسی گراهام پرۆژه یاسایه‌كی نوێیان پێشكه‌ش كرد كه پێشنیاز ده‌كات حكوومه‌تی سعوودیه به‌رپرسیار بكرێت له كوشتنی رۆژنامه‌نووس جه‌مال خاشقجی.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجه، ئه‌و پرۆژه یاسایه كه به هاوبه‌شی دوو سیناتۆری دیموكرات و كۆماریخواز پێشكه‌شكراوه، هاوشێوه‌ی ئه‌و پرۆژه یاسایه‌یه كه مانگی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران تێیپه‌ڕاند.
له پرۆژه یاساكه‌دا داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری نیشتمانی ئه‌مریكا كراوه ئه‌و به‌رپرسه سعوودیانه بدۆزێته‌وه كه له كوشتنی خاشقجی تێوه‌گلاون، هه‌روه‌ها داوا له حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ كراوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاشكرا ده‌كرێن قه‌ده‌غه‌ی پێدانی ڤیزه‌ی ئه‌مریكایان له‌سه‌ر دابنرێت و رێگری بكرێت له‌وه‌ی بچنه ئه‌مریكاوه.
سیناتۆر گراهام راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی پرۆژه یاساكه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند ''ئه‌م پرۆژه یاسایه په‌یامێكی نوێیه بۆ حكوومه‌تی سعوودیه و وه‌بیری ده‌هێنێته‌وه كه كوشتنی خاشقجی بێ سزا نامێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر له‌و تاوانه‌دا رۆڵت هه‌یه نا‌توانیت بێیته ئه‌مریكا. ئامانجی ئه‌م پرۆژه یاسایه ئه‌وه‌یه''.
لای خۆیه‌وه سیناتۆر كریستۆفه‌ر كونس جه‌ختیكرده‌وه، سیایهتهكانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووری و ئه‌منییه‌كان ده‌ستنیشان ناكرێن و گوتی:
"ئه‌گه‌ر به‌هاكانمان له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان گرنگتر نه‌بن، لانیكه‌م وه‌ك یه‌كن. له‌گه‌ڵ سعوودیه مێژوویه‌كی دوور و درێژمان هه‌یه، به‌ڵام سه‌رۆك له به به‌رپرسیار گرتنی به‌رپرسه باڵاكاندا له تاوانی كوشتنی خاشقجیدا، شكستی هێنا. ئه‌م پڕۆژه یاسایه ده‌ریده‌خات كه ئه‌مریكا پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ پشتگوێ ناخات".
له راپۆرته‌كانی CIA و كۆمسیاری باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان OHCHRدا، سعوودیه به به‌رپرسیار له كوشتنی جه‌مال خاشقجی به‌مه‌به‌ست و ده‌ستی ئه‌نقه‌ست له‌قه‌ڵه‌مدراوه.