Ahmet Dursun,Rewa Mahmood Hasan
01 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2019
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف رایگەیاند کە لە دەرەوەی ئێران هیچ موڵک و سەروەتێکی نییە بۆیە بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ سەپاندنی سزا بەسەریدا هیچ کاریگەرییەکی نابێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
زەریف دەڵێت "هۆکاری ئەوەی کە ئەمریکا منی خستۆتە لیستی سزاکانییەوە تەنها ئەوەیە کە من لەسەر ئاستی جیهان گەورە گوتەبێژی ئێرانم. ئەم راستییە هێندە ئازاربەخشە؟ هەرچەندە من لە دەرەوەی ئێران نە موڵک، نە هیچ بەرژەوەندیەکم هەیە بۆیە سزاکان کاریگەری نابێت لەسەر خۆم و خێزانەکەم".