Afra Aksoy,Hemın Othman Mohammed
01 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2019
عه‌ده‌ن - AA
له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی تێپه‌ڕینی سه‌ربازیی له سەربازگەی جه‌لا له شاری عه‌ده‌ن پایته‌ختی كاتیی یه‌مه‌ن، دوو هێرش ئه‌نجامدرا و به‌پێی ئاماره به‌راییه‌كان ٢٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ده‌یان كه‌سیش برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، حووسییه‌كان كه ئێران پشتیوانیان ده‌كات به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و مووشه‌كی بالیستی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سەربازگەی جه‌لا له شاری برێقە خۆرئاوای عه‌ده‌ن كه رێوڕه‌سمی تێپه‌ڕینی هێزه‌كانی حیزام ئه‌لئه‌منی تێدا به‌ڕێوه‌چووه كه ئیمارات پشتیوانیان ده‌كات.
له‌و هێرشانه‌دا ٢٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پشتیوانی سه‌ر به حكوومه‌تی یه‌مه‌ن، مونیر یافعی و فه‌رمانده‌ی حیزام ئه‌منی، راجیح بن مه‌نسور-یان له‌نێودایه و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی هه‌واڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی ئه‌لمه‌سیره سه‌ربه حووسییه‌كان، گوته‌بێژی سه‌ربازیی حووسییه‌كان، یه‌حیا سه‌ریع باسی له‌وه كردووه كه پێگه سه‌ربازییه‌كان لە سەربازگەی جه‌لا-یان كردووه‌ته ئامانج.
سه‌ریع باسی له‌وه كردووه كه له‌و هێرشه‌ی به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و مووشه‌كی بالیستی مه‌دوا مامناوه‌ند ئه‌نجامیانداوه، ده‌یان كه‌س كوژراو و برینداربوون.