Safiye Karabacak
15 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2021
سه‌نعا – AA
هاووڵاتییانی یه‌مه‌ن بۆ رزگاربوون له‌و كێشه ده‌روونییانه‌ی هۆكاره‌كه‌یان بۆ جه‌نگی ناوخۆیی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه نزیكه‌ی حه‌وت ساڵه به‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه، سوود له وه‌رزش ده‌بینن.
به‌هۆی جه‌نگی ناوخۆییه‌وه كه له ٢٠١٤ه‌وه ده‌ستی پێ كرد و تا ئێستا به‌رده‌وامه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری یانه وه‌رزشییه‌كان، هۆڵه‌كانی له‌شجوانی و بنكه‌كانی چالاكییه به‌كۆمه‌ڵه‌كان داخران.
وێڕای داخستنی ئه‌و دامه‌زراوه وه‌رزشیانه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییانی سه‌نعا به‌شداری له وه‌رزشه‌كانی به‌یانییاندا ده‌كه‌ن و له‌ژێر چه‌تری تیپێكی وه‌رزشیدا كۆبوونه‌ته‌وه به ناوی "باشترین تیپ".
دامه‌زرێنه‌ری تیپه‌كه ناجی ئه‌بو حاتەم به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "ئێستا خه‌ڵكانێك له شوێنی زۆر دووره‌وه دێن بۆ به‌شداریكردن له تیپه‌كه‌ماندا. ئه‌مه‌یش هانمان ده‌دات له گه‌ڕه‌كه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی سه‌نعاش تیپی هاوشێوه دروست بكه‌ین".
عه‌بدوڵڵا سەعەفانی كه به‌شداری له چالاكییه‌كانی تیپه‌كه‌دا ده‌كات، گوتی: "له رێگای ئه‌م وه‌رزشانه‌وه كاریگه‌ری ئه‌م جه‌نگه خوێناویییه له‌سه‌ر ده‌روونمان كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین خه‌مۆكی و هه‌ژاری له‌بیر خۆمان به‌رینه‌وه".