Bilal Güler
15 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2021
كابول – AA
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوچه‌ی كۆتای سه‌نگ سەربە شاری كابول پایته‌ختی ئه‌فغانستان، دوو كه‌س برینداربوون.
به‌رپرسێك له ئاسایشی كابول به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند کە له كاتی تێپه‌ڕینی ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نیدا ئه‌و مینه ته‌قیوه‌ته‌وه كه له شه‌قامی سیلۆ داندرابوو و له ئاكامدا، دوو كه‌س برینداربوون.
سەرچاوەکە تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه كه ئامانجی هێرشه‌كه، چه‌كدارانی تاڵیبان نه‌بوون.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه رانه‌گه‌یاندووه.