Yusuf Özcan
29 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2018
پاریس - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، جان ئیڤ لۆدریان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد ئێران چه‌كی بۆ حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن دابینكردووه.
جان ئیڤ لۆدریان له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی رادیۆی RTL رایگه‌یاند، ئێران چه‌كی بۆ حووسییه‌كان دابینكردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، جان ئیڤ لۆدریان گوتی: "له یه‌مه‌ن كێشه‌یه‌ك هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هێشتا قۆناغی سیاسی ده‌ستیپێنه‌كردووه. سعوودیه پێی وایه، به به‌رده‌وام له لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه چه‌كیان بۆ دابینده‌كرێت، هێرشی ده‌كرێته‌سه‌ر".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، جان ئیڤ لۆدریان رۆژی دووشه‌ممه له راگەیەنراوێکیدا ئیدانه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی حووسییه‌كانی بۆ سه‌ر سعوودیه كرد و رایگه‌یاندبوو، ئه‌م هێرشه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی سعودیه.
ساڵی 2016 هێزه‌كانی هاوپه‌یمانییەتی نێودەوڵەتی عەرەبی بە رابەرایەتی سعوودیه له کەناراوەکانی پارێزگای حوده‌یده ده‌ستی به‌سه‌ر دوو به‌له‌می ئێرانی‌دا گرت كه گوماندەکرێت چه‌كیان بۆ حووسییه‌كان گواستبێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی حووسییه‌كان كوده‌تایان به‌سه‌ر حكوومه‌تی شه‌رعی یه‌مه‌ندا كرد و له مانگی ئه‌یلوولی 2014 ـه‌وه كۆنترۆڵی چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان كردووه به‌تایبه‌تی سه‌نعای پایته‌خت، له‌سه‌ر خواستی حكوومه‌تی یه‌مه‌ن له مانگی ئاداری 2015 ـه‌وه تا ئێستا، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانییەتی عەربی به رابه‌رایه‌تی سعوودیه هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئامانجی حووسییەکان له‌و وڵاته ئه‌نجام ده‌ده‌ن.