Ekip,1 23
29 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتیمانی (میت) له رێگای ئۆپهراسیۆنێكهوه گورزی گه‌وره‌ی له لقی به‌لقانی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی/پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب وه‌شاند و شه‌ش به‌رپرسی باڵای فه‌تۆی هێنایه‌وه توركیا.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوون له ئۆپه‌راسیۆنێكی میت-دا، به هه‌ماهه‌نگییه‌كی پته‌و له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری كۆسۆڤۆ شه‌ش به‌رپرسی باڵای فه‌تۆ كه توركیا داوای ده‌كردن ده‌ستگیركران.
دواتر به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت، میت هه‌ریه‌ك له جیهان ئۆزكان، قه‌هره‌مان دهمیرهز، حه‌سه‌ن حوسه‌ین گوناكان، مسته‌فا ئه‌رده‌م، عوسمان كاراكایا و یوسف كارابینای هێنایه‌وه توركیا.
زانراوه ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی فه‌تۆ راده‌ستی دادگا كراون.
به پێی زانیارییه‌كان ئه‌و شه‌ش ئه‌ندامه هەڵاتووەی فه‌تۆ، جگه له كاروچالاكییه‌كانیان له وڵاتانی به‌لقان، هه‌روه‌ها ئه‌ركی دەربازکردنی ئه‌ندامانی فه‌تۆ له توركیاوه به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكایان پێ سپێردراوه.
یه‌كه ئه‌منییه‌كان ده‌ستنیشانیان كردبوو كه جیهان ئۆزكان كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی له وڵاتانی به‌لقان به‌ڕێوه بردووه و گواستوویه‌تییه‌وه بۆ سه‌رده‌سته‌كانی فه‌تۆ له پێنسیلڤانیا.
به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی گه‌نجانی كۆسۆڤۆ، قەهرەمان دهمیرهز-یش به شێوه‌یه‌كی چالاك له وڵاتانی به‌لقان كاری كردووه و رۆڵی هه‌بووه له چوونی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك بۆ ناو رێكخراوه‌كه.
حه‌سه‌ن حوسه‌ین گوناكانیش به‌رپرسی مامۆستایانی شانه‌ی قوتابخانه‌كانی رێكخراوه‌كه بووه له ناوچه‌كه.
ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش به‌رپرسی باڵای فه‌تۆ بوون له‌ناو شانه جۆراوجۆره‌كانی داموده‌زگاكان له به‌لقان.