Emre Gürkan Abay
29 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2018
مۆسكۆ - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه مۆڵه‌تی كاركردنی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا لە سانت پیتەرزبورگ ده‌كشێننه‌وه و، به هێنده‌ی ژماره‌ی ئه‌و دیپلۆماتكاره رووسیانه‌ی ئه‌مریكا دەریکردوون دیپلۆماتكاری ئه‌مریكی لە رووسیا دەردهكهن.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له مۆسكۆ، لاڤرۆڤ باسی له‌وه كرد كه باڵیۆزی ئه‌مریكا له مۆسكۆ، جۆن هانستمان-یان بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا كردووه.
لاڤرۆڤ باسی له‌وه‌یش كرد كه هانتسمان-یان ئاگاداركردووه‌ته‌وه له‌و هه‌نگاوانه‌ی رووسیا ده‌یانگرێته‌به‌ر هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر وڵاته‌كه‌ی كردوویه‌تی و، گوتی: "مۆڵه‌تی كاركردنی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا لە سانت پیتەرزبورگ ده‌كشێنینه‌وه و، به هێنده‌ی ژماره‌ی ئه‌و دیپلۆماتكاره رووسیانه‌ی ئه‌مریكا دەریکردوون دیپلۆماتكاری ئه‌مریكی لە وڵاتەکەمان دەردەکەین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا لاڤرۆڤ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به هه‌مان شێوه به‌رپه‌رچی ئه‌و وڵاتانه ده‌ده‌نه‌وه كه دیپلۆماتكارانی رووسیان لە وڵاتەکانیان دەرکردووە.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه 58 كارمه‌ندی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له مۆسكۆ و، دوو كارمه‌ندیان له كۆنسوڵخانه‌ی یهكاتێربێرگی ئه‌مریكایان به "كه‌سایه‌تی نه‌خوازراو" له قه‌ڵه‌مداوه و، پێویسته تا 5ی نیسان رووسیا جێبهێڵن و، بڕیاره‌كه‌شیان به باڵیۆزی ئه‌مریكا جۆن هانستمان راگه‌یاندووه.