Hakan Ceyhan Aydoğan,Hemın Othman Mohammed
25 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2016
مۆسكۆ - AA
راوێژكاره‌كان له‌بواری راگه‌یاندن و زانیاریی له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و رووسیا، به سه‌رۆكایه‌تی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاهارۆڤا و جێگری دووه‌می گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، تانژو بیلگیچ، له نێوان شانده‌كان له 24ی تشرینی یه‌كه‌م، له مۆسكۆ به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه دوێنێ له مۆسكۆ به‌ڕێوه‌چووه، تواناكانی هاریكاری له بواری راگه‌یاندن و زانیاری له‌چوارچێوه‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێ كراوه، هه‌روه‌ها راوێژ له‌باره‌ی زیادكردنی سه‌ردانی به‌رامبه‌ریی كارمه‌ندانی راگه‌یاندن و، ئاسانكاریی بۆ چالاكیی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی له هه‌ردوو وڵات كار ده‌كه‌ن.
هاوكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا له‌باره‌ی به‌كارهێنانی میدیای كۆمه‌ڵایه‌تی.
یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاریی له‌بواری راگه‌یاندن و زانیاریی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، له كانوونی یه‌كه‌می 2014دا له ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌چوو.