Ramal Mahmood
25 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2016
واشنتۆن - AA
- تەنها دوو هەفتەی ماوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا و هەڵمەتی هەڵبژاردنی پاڵێوراوانی سەرۆکایەتیش بە گەرموگوڕی بەردەوامە.
- پاڵێوراوی پارتی کۆماری، دۆناڵد ترەمپ: "لە مووسڵ کەوتووینەتە ناو زەلکاو. دوژمن لە بیرکردنەوەکانی لە ئێمە وریاتر بوو. بۆ خۆئامادەکردن کاتی زۆریان بەدەستەوە بوو. لە هەموو شوێنێک خەڵک وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنن. لە گۆڕەپانەکە رەوشێکی مەترسیدار هەیە. بۆچی دەبێت بڵێین کە دەچینە ناو شارەکە؟ بۆچی سەرەتا نەچووینە ناو شارەکە و هەفتەیەک دواتر بە رای گشتیمان رانەگەیاند کە شارەکەمان گرتووەتەوە؟ من چوومە Ivy League (قوتابخانەیەکە لەناو ریزی یەکێک لە قوتابخانە هەرە باشەکانی ئەمریکا) بەڵام وشەگەلێک هەن کەناتوانن رەوشەکە باشتر شی بکەنەوە. ئیدارەی ئێمە دەبەنگە، ئەوان کەسانی دەبەنگن".
- پاڵێوراوی پارتی دیموکرات، هیلاری کلینتۆن: "ئەو خۆی بووە یەکەم پاڵێوراوی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کە خۆی لە رێزگرتن لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دزیەوە. ئەو هەڕەشەیە لەسەر دیموکراسی وڵاتەکەمان. هەموو بانگەشەکانی لەبارەی ساختەکردن لە هەڵبژاردن بۆ ئەوەیە هانی ئەو کەسانە بدات کە بۆ پشتیوانی ئەو بەشداری لە هەڵمەتەکانیدا دەکەن".
تەنها دوو هەفتەی ماوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا و هەڵمەتی هەڵبژرادنی پاڵێوراوانی سەرۆکایەتیش بە گەرموگوڕی بەردەوامە.
پاڵێوراوی پارتی کۆماری، دۆناڵد ترەمپ، لە ویلایەتی فلۆریدا لەگەڵ ئەندام و لایەنگرانی پارتەکەی کۆبووەوە. لە گوتەیەکی لەشاری تامپا، ترەمپ تۆمەتی ئەوەی دایە پاڵ میدیاکانی وڵاتەکەی وێڕای ئەوەی لە پێش رکابەرەکەی، پاڵێوراوی پارتی دیموکرات، هیلاری کلینتۆنەوەیە بەڵام میدیاکاران بە راپرسی ساختە دەیانەوێت ئەو راستییە پەردەپۆش بکەن. بانگەشەی ئەوەی کرد کە مرۆڤە هەرە ساختەکارەکانی جیهان لە ناو میدیاکاندان و گوتی: "ئەوان خراپترین کەسن. بۆ ئەوەی هیلاری هەڵبژاردنەکە بباتەوە درۆ دەکەن و هەوڵدەدەن ساختەکاری بکەن".
ترەمپ لە چالاکییەکەی شاری St. Augusti رەخنەی لە میدیاکان گرت و داوای کرد بە راپرسی میدیاکان نیگەران نەبن و گوتی: "لە راستیدا ئێمە دەیبەینەوە".
ترەمپ رەخنەی لەسیاسەتی دەرەوەی ئیدارەی ئۆباما گرت، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئۆباما نەیزانیووە لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا چی دەکات، چەند مانگێک لەمەوبەر خۆی ئامادەکردووە بۆ رزگاربوونی ناوچەکە لە داعش بەڵام کە سەیری رەوشی مووسڵ دەکەیی هەڵەکانی ئیدارەی ئۆباما دەبینیت. گوتی: "لە مووسڵ کەوتووینەتە ناو زەلکاو. دوژمن لە بیرکردنەوەکانی لە ئێمە وریاتر بوو. بۆ خۆئامادەکردن کاتی زۆریان بەدەستەوە بوو. لە هەموو شوێنێک خەڵک وەک قەڵغانی زیندوو بەکار دەهێنن. لە گۆڕەپانەکە رەوشێکی مەترسیدار هەیە. بۆچی دەبێت بڵێین کە دەچینە ناو شارەکە؟ بۆچی سەرەتا نەچووینە ناو شارەکە و هەفتەیەک دواتر بە رای گشتیمان رانەگەیاند کە شارەکەمان گرتووەتەوە؟ من چوومە Ivy League (قوتابخانەیەکە لەناو ریزی یەکێک لە قوتابخانە هەرە باشەکانی ئەمریکا) بەڵام وشەگەلێک هەن کەناتوانن رەوشەکە باشتر شی بکەنەوە. ئیدارەی ئێمە دەبەنگە، ئەوان کەسانی دەبەنگن".
- هیلاری کلینتۆن لە ویلایەتی نیو هامبشایرە
پاڵێوراوی پارتی دیموکرات، هیلاری کلینتۆن بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی لە ویلایەتی نیو هامبشایر درێژە پێ دەدات.
کلینتۆن، لە شاری مانچستەری ویلایەتی هامبشایر رووی دەمی لە ئەندامانی پارتەکەی کرد و رەخنەی لە گوتەکانی ترەمپ گرت لەبارەی ئۆپەراسیۆنی مووسڵەوە، بانگەشەی ئەوەی کرد کە لەکاتێکدا ئێستا جەنگەکە هەڵنەگیرساوە کەچی ترەمپ شکستی جەنگەکەی راگەیاندووە، گوتی: "ئەو بەمجۆرە بۆ تەواوی جیهانی دەردەخات کە سەرکردەیەکی بێوەفا چ واتایەکی هەیە".
کلینتۆن بانگەشەکانی ترەمپیشی لەبارەی ساختەکارییەوە هێنایە بەرباس. سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە ترەمپ یەکەم پاڵێوراوی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکایە بڵێت کە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە، گوتی: "ئەو خۆی بووە یەکەم پاڵێوراوی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کە خۆی لە رێزگرتن لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دزیەوە. ئەو هەڕەشەیە لەسەر دیموکراسی وڵاتەکەمان. هەموو بانگەشەکانی لەبارەی ساختەکردن لە هەڵبژاردن بۆ ئەوەیە هانی ئەو کەسانە بدات کە بۆ پشتیوانی ئەو بەشداری لە هەڵمەتەکانیدا دەکەن".
لەلایەکی دیکەیشەوە سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما و جێگرەکەی جۆ بایدن بەمەبەستی پشتگیرکردنی کلینتۆن بەشداری لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن دەکەن.