Ramal Mahmood
16 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2016
دەنگۆی ئەوە هەیە لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی شاری مووسڵ لەژێر دەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، چەکدارانی شیعە لەچوارچێوەی عێراق بەشداری ئۆپەراسیۆنەکە دەکەن.
لەوبارەیەوە بەرپرسێکی پلەداری سەربازی عێراقی کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکات بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، چەکدارانی شیعە لەریزی ئەو سەربازانەی عێراقدا هەن کە لە سەنگەرەکانی پێشمەرگەوە لەناوچەکانی رۆژهەڵات و باکوور هێرش دەکەنە سەر داعش. چەکدارە شیعەکان بە لەبەرکردنی جلی سەربازی دزەیان کردووەتە نێو سوپای عێراق.
بەرپرسە سەربازییەکە ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو چەکدارانە راستەوخۆ لە بەغداوە هاتوون، گوتی: "بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەستمان گەیشتوون، ئەو چەکدارانە سەر بە حەشدی شەعبین، پێشتریش بۆ پشتگیرکردنی رژێمی ئەسەد بەشدارییان لە جەنگی سووریادا کردووە".
لەمیانی رێککەوتنی سەربازی لەنێوان هەولێر و بەغدا بۆ رزگارکردنی شاری مووسڵ لەدەست داعش، یەکە سەربازییەکانی سوپای عێراق رێگەیان پێ دەدرێت لەبەشی باشوور، رۆژهەڵات و باکوور.