Muhammet Ali Kemal
16 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2016
سوپای ئەفغانستان ئۆپەراسیۆنێکی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شارۆچکەی گۆرماچی سەربە پارێزگای فەریابی باکووری ئەو وڵاتە دەست پێکرد کە کەوتووەتە ژێر دەستی رێکخراوی تیرۆریستیی تاڵیبان.
پەرلەمانتاری پارێزگای فەریاب، بەشیر ئەحمەد تاحیانج، لەلێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن یاریدەدەری یەکەمی سەرۆکی ئەفغانستان، رەشید دۆستەمەوە سەرپەرشتیی دەکرێت و ئامانج لێی دووبارە کۆنترۆڵکردنەوەی ژمارەیەک ناوچەیە کە کەوتوونەتە ژێر دەستی رێکخراوی تاڵیبان.
بەشیر ئەحمەد تاحیانج ئاشکرایکرد لەمیانەی ئۆپەراسیۆنەکەدا 5 کارمەندی هێزە ئەمنییەکان و نزیکەی 100 چەکداری تاڵیبان کوژراون.
تاحیانج ئاماژەی بەوەشکرد ئۆپەراسیۆنەکە تا ئەو کاتەی سەرجەم شارۆچکەکە کۆنترۆڵدەکرێتەوە بەردەوام دەبێت.
لای خۆیشییەوە گوتەبێژی تاڵیبان، زەبیحوڵڵا موجاهید بانگەشەی ئەوەیکرد لەپێکدادانەکەدا 30 سەرباز کوژراون.
چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی تاڵیبان نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر، شارۆچکەی گۆرماچیان کۆنترۆڵکردبوو.