Mohammed Baqi Hussein
27 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2016
مۆسكۆ - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا دۆزینەوەی سندوقی ره‌شی ئەو فڕۆكهیەی کە رۆژی یەکشەممە لە ده‌ریای ره‌ش تێکشکا و بەهۆیەوە سەرجەم سەرنشینانی کە ژمارەیان ٩٢ کەس بوو گیانیان لەدەست دا راگەیاند.
به‌پێی بةياننامهیهكی وه‌زاره‌ته‌كه كه له مێدیاكانی رووسیادا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌یانیی ئه‌مڕۆ به‌دووری هه‌زار و ٧٠٠ مه‌تر له كه‌ناری ده‌ریاكه و له قوڵایی ١٧ مه‌تردا سندوقی ره‌شی فڕۆكه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه. راشگه‌یه‌نراوه به‌زووترین كات ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له سندوقه ره‌شه‌كه ره‌وانه‌ی مۆسكۆ ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوه كه ژماره‌یه‌ك پارچه‌ی دیكه‌ی فڕۆكه‌كه دۆزراونه‌ته‌وه.
رۆژی یەکشەممە فڕۆكه‌یه‌كی جۆری تی ی‌و- ١٥٤ له مۆسكۆوه به‌ڕێكه‌وت و دوای ئه‌وه‌ی له شاری سۆچی باشووری رووسیا به‌نزینی تێكردهوه، به‌ره‌و سووریا به‌ڕێكه‌وت. فڕۆكه‌كه ئه‌ندامانی تیپێكی میوزیكی هه‌ڵگرتبوو كه به‌نیازبوون له بنكه‌ی سه‌ربازیی حمێمیم سەربە پارێزگای لازقییە باکووری رۆژئاوای سووریا كۆنسێرتێك بگێڕن. به‌ڵام كه‌وته ناو ده‌ریای ره‌شه‌وه.