Yusuf Özcan
30 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2018
پاریس - AA
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ شاندێكی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه و وابه‌سته‌بوونی وڵاته‌كه‌ی به ئاسایشی توركیاوه وه‌بیرهێنایه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی كۆشكی ئیلیزێ، دوێنێ ماكرۆن له‌گه‌ڵ شاندێكی نوێنه‌ری هه‌سه‌ده كه په‌یه‌ده/په‌كه‌كه زۆرینه‌ی پێكهێناوه، كۆبووه‌ته‌وه.
روونكردنه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، شانده‌كه له‌باره‌ی ره‌وشی مرۆیی له باكووری سووریا، زانیاری‌یان به ماكرۆن داوه و ناوبراویش ئاماژه‌ی به‌وه داوه، هه‌سه‌ده شان به‌شانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی كه فه‌ڕه‌نساشی تێدایه له سووریا، دژی رێكخراوی تیرۆرستیی داعش رۆڵی گرنگی هه‌بووه.
به‌پێی ده‌قی راگهیهنراوهكه ماكرۆن رایگه‌یاندووه، "فه‌ڕه‌نسا له‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی بۆ هه‌سه‌ده دڵنیایی داوه. فه‌ره‌نسا ده‌یه‌وێت قه‌یرانی سووریا له رێگه‌ی سیاسییه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ و گشتگیر چاره‌سه‌ربكرێت و به‌تایبه‌ت له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ئاسایش بهرقهراربكرێت و رێگری له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش بكرێت، بۆ ئه‌مه‌ش وڵاته‌كه‌ی پشتگیریی هه‌سه‌ده ده‌كات".
ماكرۆن باسی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه له فه‌ڕه‌نسا و ئاسایشی توركیای كردووه و،"به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه و وابه‌سته‌بوونی وڵاته‌كه‌ی به ئاسایشی توركیاوه وه‌بیرهێنایه‌وه".
هه‌روه‌ها ماكرۆن راشیگه‌یاندووه، ئاگاداری ئه‌و به‌ڵێنه‌یه كه له‌باره‌ی نه‌بوونی هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سەربازیی له‌نێوان هه‌سه‌ده و په‌كه‌كه‌دا دراوه.
ماكرۆن جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه كه پێویسته ئیدانه‌ی هه‌ر هێرشێكی تیرۆریستی بكرێت لهههرلایهكهوهبێت و راشیگه‌یاندووه، "ده‌یانه‌وێت به‌پشتیوانیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، دیالۆگ له‌نێوان هه‌سه‌ده و توركیادا ده‌ست پێبكرێت".
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه کە وڵاته‌كه‌ی ئه‌وه‌ی لە توانایدا بێت ئه‌نجامی ده‌دات له‌پێناو هه‌نگاونان به‌ره‌و قۆناغی راگوزه‌ری سیاسی له سووریا.